• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

یادی نەورۆزی نەتەوەیی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرایەوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/03/20
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, کوردستان

خەباتکاران و تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە دەور ئاگری مێژوویی نەورۆز، پەیمانی وەفایان لەگەڵ رێبازی مافخوازنەو شەهیدانی سوورخەڵاتی ئەو رێبازە، نوێ کردەوەو، بە یەکدڵی و یەکریزییەوە ئاوات خواز بوون کە بە هەوڵ وتێکۆشانی هەموو لایەک خەباتی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەر بکەوێ.
پاشنیوەڕۆی رۆژی ٣٠ی رەشەمە بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و هاتنی نەورۆز لە یەکێک لە سالۆنەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ئامادە بوونی بەشێکی بەرچاو لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی، رێورەسمێک بەو بۆنەوە بەڕێوەچوو.
سەرەتا ئەو ڕیورەسمە بە سروودی نەوەیی ئەی رەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ یادوناوی سەرجەم شەهیدانی کورد وکوردستان دەستی‌پێکرد.
دوای خوێندنی سروودێکی نەورۆزانە لە لایەن کۆڕی هونەرییەوە ، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان هاوڕێ مستەفا مەولوودی پەیامێکی بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردیی پێشکەش بە سەرجەم خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئامادەبووان کرد.

مستەفا مەولوودی وێڕای پیرۆزبایی کردن لە خەڵکی کورد بەگشتی و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی خۆی و دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە پەیامەکەی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان هاتبووە؛ کە نەورۆز هەروەک سروشت تازە دەکاتەوە گیان و ورەیەکی تازەش وەبەر خەباتکارانی رێگەی ئازادی دەنێ و لە کۆنەوە نەورۆز رەمزی خەبات و تێکۆشان بەدژی سیستمی زۆڵم و ستەم بووە،ئێمەش لە ساڵی نوی لێبڕاوانەتر و دڵگەرمتر لە پێشوو، خەباتی خۆمان لە پێناوی دابینکردنی مافەکانمان‌دا بە دژی کۆماری ئیسلامی درێژە دەدەین.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی ‌دا بە سەرەنجدان بە بارودۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان ڕایگەیاند؛هەموو ڕێکخراوەکانی دیموکراتی کوردستان لە نێوخۆی وڵات ودەرەوەی وڵات دڵنیا دەکەینەوە کە بە ئامادەیی تەواوەو رووبەرووی ئەو دۆخە سیاسییە دەبینەوەو لە هەرچەشنە ئالۆگۆرێک بۆ بەرەوپێشبردن و گەشەپێدان بە ئامانجەکانمان کەڵک وەردەگرین.
هاوڕێ مستەفا مەولوودی لە درێژی پەیامە نەورۆزییەکەی‌دا بە خستنەبەرباسی پێوێستی خەباتی فرەچەشەن و وەبیرهێنانەوەی ئەوەکە هەلومەرجی لەبار هەبێ، پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان وەک ساڵانی پێشوو بۆ سەرخستنی ویستی سیاسی و نەتەوەیی پێوێست بکا لە خەباتی چەکدارییش کە یەکێکە لە شێوە خەباتەکان کەڵک وەردەگرن و لەوبارەوە بۆ دەسکەوتی زیاتر لەسەر هاوکاری وهاوشانی لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێداگریی کرد.
دوای قسەکانی سکرتێری گشتیی حیزب، کۆڕی هونەریی حیزبی دیموکراتی کوردستان چەند گورانی و سروودی بە دەنگی هێمن کەریمی و گرووپی سروودی پێشمەرگەکان ، پێشکەش بە ئامادەبووان کرد
دواتر ئەو رێورەسمە بە ٧تابلۆی هەڵپەرکێی کوردیی بە ڕاهێنەری عەبدوڵڵا سادقی ڕازایەوە
گشتێک بەناو گورانی کوردی، بە هونەرمەندی رێبوار حسێنی و ئارام ئیزدپەنا و هەڵپەرکێی گشتیی بڕگەی کۆتایی ئەو ڕیورەسمە بوو.
شایانی باسە ئێوارەی رۆژی ٣٠ی رەشەمە ئاگری نەورۆز لە بنکەکانی ئامیریەو زەوی سپی کرایەوە.

 

1 لە 19
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

16.

17.

18.

19.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist