ده‌مهه‌ویست ده‌ربڕینی هه‌ستی نهورۆزانهم پڕ بێ له وشه‌ی ناسک، ناسک وه‌ک په‌لکی ناسکی وه‌نه‌وشه‌و گه‌زیزه‌و نێرگز، ناسک وه‌ک بزه‌ی سه‌ر لێوی مناڵ،… ده‌مهه‌ویست بهژنو باڵا‌و لق‌وپۆپی داره سێوی وشه‌کانم به شکۆفه‌ی ئاڵ‌و په‌مه‌یی پیتی جوانی کوردی بخهمڵێنمو به نه‌رمه بارانی ده‌مه‌و به‌یانییه‌کی رۆژێکی دڵگیری به‌هاریی کوردستانه‌که‌م ئاوهرشێنیان بکه‌م، تا بۆن‌و به‌رامه‌یان هه‌ر نه‌بێ له ساته خۆشه‌کانی نه‌ورۆزدا ببنه هۆی خۆشحاڵیی زیاتری دڵسۆزانی نیشتیمان.
به‌ڵام نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵم له گه‌ڵ هه‌ر هەموو نه‌ورۆزه‌کانی تری ته‌مه‌نم جیاوازیی هه‌یه. ئه‌مساڵ تا پتر له نه‌ورۆز نزیک ده‌بمه‌وه پتر ماشه‌ری بیر‌و ئه‌ندێشه‌م ئاڵۆز دهبێو له جێگه‌ی ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشی نه‌ورۆزانه، پتر به ناخی پر ئازاری گه‌له بەشمەینتەکهم دا ده‌چمه خوارێ‌و له نه‌ورۆزدا گریان‌و زه‌رده خه‌نه‌م ده‌ست له ملانی یه‌ک ده‌بن.
نه‌ورۆزی ساڵانی رابردوو، دوو ساڵ له مه‌وبه‌ر، سێ ساڵ له مه‌وه به‌ر،…
ده‌مگوت” نه‌ورۆزه‌و گه‌ردوون گه‌ڕێکی دیکه‌ی گۆوه‌ندی ژیانی به ئاوازی دڵنه‌وازی خوره‌ی چهمو شنه‌ی دڵ بلاوێنی شه‌ماڵ گه‌ڕاو، مامه نه‌ورۆزی سه‌ربه‌رزی وه‌رزی پیرۆزی جوان، جوان جوان سهرچۆپیکێشی ئه‌م گۆوهندهیه.
ده‌مگوت وا ره‌وره‌وه‌ی گردی زه‌وی به سه‌رجه‌م تهنگو چهڵهمهکانییهوه خولێکی دیکه سووراو، بۆ جارێکی دیکەش ده‌وران گۆڕاو ژینی نوێی وه‌رزی ته‌مه‌ن به به‌ر سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌رێک دا کرایه‌وه. وا ئه‌م جاره‌ش تیشکی زێڕینی خۆر له گه‌ڵ هه‌ناسه‌ی پر له تاسه‌ی مامه نه‌ورۆزدا که‌وته‌وه خۆ‌و به پڕشه‌نگی زێوینی، هێزو گوڕ‌و تینی ژینی خسته‌وه نێو جه‌سته‌ی خه‌سته‌ی بوونه‌وه‌رانی ئه‌م گیتییه. وا ئه‌مجاریش زستانی سارد‌و سڕی به‌فراوی رۆیشت‌و به‌هاری جوان و رازاوه بۆوه به میوانی سروشته وه‌ک به‌هه‌شته‌که‌ی وڵاتی جوان‌و دڵگیرمانو رووی ره‌ش هه‌ر بۆ ره‌ژی مایه‌وه. وا بۆ جارێکی دیکه‌ش بانگی ئازادیخوازی له گه‌رووی پڕ له هاواری شمشاڵی شوانی قه‌دپاڵه‌کانی چلچهمهو قهندیلو ئارارات‌و شەنگال و سه‌رجه‌م شێو دۆڵی کوردستان به‌رز بۆوه‌و په‌ژواکی ئاوازه به‌سۆزه‌که‌ی به بناراندا گه‌ڕا که ده‌یگووت، بەهاره، به‌هاره!
هه‌یاران!
بروانن چلۆن له دوای زستان به‌هار دێ
چلۆن له دوای زریان و تۆفان
شنه‌ی شه‌ماڵ دێ
ئاواش له دوای ره‌شه‌بای زوڵم و بێدادی
هه‌ڵده‌کا شنه‌ی شه‌ماڵی شادی…”
به‌ڵێ! نه‌ورۆزی کورده‌واریم خۆش ده‌وێ، ساڵانیش خۆشم ده‌ویست. نه‌ورۆز! ژیانی نوێ، وه‌رزی نوێی ژینگه‌و ته‌مه‌ن دێنێ. ساڵانی رابردوو، مانگێک به‌ر له نه‌ورۆز به دڵه‌خورپه‌ی پڕ له شادییه‌وه به‌ره‌و نه‌ورۆز ده‌رۆیشتم، ئێستاش به دڵه‌خورپه‌وه به‌ره‌و نه‌ورۆز ده‌چم، به‌ڵام به جیاوزیی زۆره‌وه، ئێستا که به‌ره‌و نه‌ورۆز ده‌ڕۆم، هه‌م شادم هه‌م غه‌مگین، دڵه خورپه‌م تێکه‌ڵاوه له شایی‌و شین، ره‌نگه بفه‌رموون ئه‌م قسانه چین؟
ئه‌مساڵ له نه‌رۆزی رێبه‌ندان را، له بن ئاڵای 11 ئه‌ستێره دیتووی چوارچرا ڕا وهڕێکهوتووم و توێشووی رێگه‌م له نێو پارچه‌یه‌کی لاکێشه‌ی سێ ره‌نگ وه‌رپێچاوه. ده‌مێکه به رێگهوهم، ده‌مهه‌وێ به‌ره‌و هەوارگهی مامه نه‌ورۆز هه‌نگاو بنێم، به‌ڵام رێگه‌م سهختو حه‌سته‌مه. له رێگه‌مدا، کاتێک به رێگه‌ی دووری مێژوومدا ده‌روانم، “مێشکی شه‌ش کوڕی کاوه‌ی باپیرمان له به‌ر ده‌م ماره نه‌وسنه‌کانی سه‌ر شانی ئه‌ژده‌هاک ده‌بینم”.
کاتێک سه‌یری مێژووی دوێنی و پێرێمان ده‌که‌م،
دیسان مێشکی پڕژاو
خوێنی ڕژاو
سه‌ری بڕاو
لاشه‌ی سووتاو
شار و گوندی رووخا!
به‌ڵێ دیسان کۆی زووخاو
ده‌بینم.
به‌ره‌و هه‌وارگه‌ی مامه نه‌ورۆز ده‌چوومه پێشتر، ده‌مهه‌ویست له رێگه‌ی شاخاوی‌و هه‌ڵه‌مووت خۆ ببوێرمو زووتر به مه‌نزڵگه بگه‌م، که‌چی له‌و کاته‌دا تووشی ده‌شتی شاره‌زوور بووم، به‌ره‌و چه‌ند ساڵ لهمهوپێش گه‌ڕامه‌وه، به‌ره‌و ئه‌و کاته‌ی که ئاسمانی ئه‌و ناوه توڕه‌و تۆسنو، هه‌وره‌کان له جێگه‌ی نه‌رمه بارانی خێر‌و بێری شادی، رێژنه‌ی غهزهبو ژه‌هریان داده‌باراند. وه‌رز گۆڕابوو، نهورۆزو خه‌زان جێگۆرکهیان کردبوو، گه‌ڵاڕێزانی وه‌رزی ته‌مه‌نی بوونه‌وه‌ره‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بوو. بووکی شاره‌زوور، شه‌ڵالی خوێن، سوور سوور، نا نا سه‌رتاپای له‌شی به ئاگری بێ ئه‌مانی جووته تفنکی ئه‌ژده‌های شهر هه‌ڵقرچا بوو.
ماندوو و هیلاک و دل پڕ له ته‌م،
ده‌مهه‌وێ تێپه‌رم له به‌حری فرمێسک‌و خه‌م
له داوێنه‌کانی کاروخ‌و ماکۆکو کێوه‌ره‌ش تووشی شایی‌و لۆغانی ڕاپه‌رین ده‌بم. ته‌می خهمو زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوان له وێ ده‌ست له ملانی یه‌ک ده‌بن. له نێو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ریی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا ده‌ست ده‌که‌م به گەڕان. هه‌ر دهگهرێمو ده‌گه‌رێم تا خۆم لێ ون دهبێو سه‌رئه‌نجام له نۆروێژی هه‌زاران کیلۆ میتر دوور له زیدو نیشتیمانمدا ده‌گه‌مه هه‌وارگه‌ی مامه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵم. بەڵام چ بکەم دڵ ئۆقرە ناگرێ بەر لەوەی بە دیداری مامە نەورۆز شاد بم، مەلی هەست و ئەندێسشەم ئەوجاریش بەرەو ئاسمانی نیشتمان باڵ دەگرێ،
دەشت و کێو و ئوقیانووسەکان دەبرێ،
دەفرێ و دەفرێ
تا لە باشووری نیشتماندا دەگاتە خزمەت دایە فاتمە، ئەو دایکەی کە ئێستا ناوی دایکی شەهیدانی جیهانی لەسەر دانراوە، ئەو دایکەی کە لە رۆژێکدا، بەڵێ تەنیا لە رۆژێکدا سێ جگەر گۆشەی لە سەنگەری پێشمەرگایەتی و شەری دژی کۆنەپەرستانی داعشدا، گیانیان فیدای رزگاری کورد و کوردستان کرد. مەلی روح و هەستم بە رێزە دەستی دایە فاتمە ماچ دەکات و بەرەوە ماڵی ئەو کۆرپە نۆبەرەیە دەروات کە هاوکات لە گەڵ شەهید بوونی باوکە پێشمەرگەکەی، چاوی بە گیتی هەڵێنا. چاوی بە گیتی هەڵێنا تا بە نەیاران و دووژمنانی ئەم وڵاتە بڵێ کە خەیاڵیان خاوە و هەرگیز شوێن و سەنگەری شەهیدەکانمان چۆل نابێ.
لە وێ بۆ کێ بگریم و شیوەن بۆ کێ بکەم؟ بۆ ئەو نەو بووکەی کە تازە چۆبووە نێو کەژاوەی ژیانی هاوبەشەوە و هێشتا تیر ئامێزی بە ئەویندارەکەدا نەکردبوو، یا بۆ ئەو کۆرپەیەی کە مخابن هەر لە سەرەتای دەستپێکی ژیانیەوە لە مێهر و موحیببەتی باوکی بێ بەری کرا.؟!
مەلی دڵی بریندارم، چاو بە فرمێسک و دڵ پر لە هیوا، بەرەو شەنگال لە شەقەی باڵ دەدات.
بە سەر ئاسمانی شار و چیادا دەخولێتەوە،
بە دیتنی دیمەنە دڵتەزێنانەکانی کوشتن و سەربرین و رفاندن،
دەبێتە مۆم و دڵۆپ دڵۆپ دەتوێتەوە.
دەبێتە خاک، دەبێتە ئاو، دەبێتەوە سەوزایی و سەر لە نوێ دەروێتەوە.
دەبێتەوە دەنگ و ئاواز، دەبێتەوە نەعرەتەی شیرانەو، هەمدیسان سروودی ژین و ژیان دەڵێتەوە.
هۆ مەلی تیژباڵی هەست و بیرم! پەلە بکە! رێگەی ترت لە بەرە، کارەسات گەلێک زۆرن و بێ پسانەوەن، هەستە و بەرەوە کۆبانی بفرە. لە جیاتی من دەستی یەکەیەکی ئەو شێرە ژن و مێرخاسانە ماچ بکە کە کە بە بەرگری قارەمانەیان مێژووی کورد وکوردستانیان پرشەنگدارتر کرد و لمبۆزی شەوپەرسانیان لە خۆڵ وەردا.
هۆ روح و جەستەی باڵ گرتووم! مەوەستە، بەرەوە باکووری نیشتمان بفرە. لەوێ بۆ روحی پاکی هەموو گیانبازانی رێی رزگاری سەری کرنۆش دانەوێنە و سلاو بکە لە جەماوەری هەمیشە زیندووی ئەو دەڤەرەوە و نەورۆزیان لێ پیرۆز بکە. وچان مەدەو بەرەو رۆژهەڵات باڵ بگرە. نیگەران مەبەو و رێگە ون ناکەی. چوونکە لە هەر گۆشەیەکی ئەم نیشتمانەرا نوری چراکانی چوار چرا دیارن. شەو بێ رۆژ فەرق ناکات، ئەوان رێ نیشاندەرن. هەر کە گەیشتیە ئەوێ، بەرەو گۆرستان، نا نا بەرەوە مەنزلگای پێشەوای مەزن بفرە. لە خزمەت روحی بەرز و هەرگیز نەمریدا کرنۆش بەرەو و هەواڵی وەرێ کەوتنی مامە نەورۆزی رزگاری یەکجاری پێ بگەینە.
هۆ روحی تامەزرۆی باڵ گرتوو! دەزانم تا ئەبەد لە راوەستانی دەستەو نەزەر، لە خزمەت پێشەوای مەزندا ماندوو نابی. بڵام روخسەت بخوازە و برۆ.
باڵ بگرە و بفرە بەرەو شنۆ
لە وێ بە فرمێسکی نەورۆزانەت گۆری هەژارە گۆرغەریبەکەی دێموکرات ئاوەرشین بکە و پاشان بەرەوە زادگاکەی خۆم بفرە و دەستی دایکم ماچ بکە و ئەوجار وەک خوودی خۆم رێگەی غوربەت بگرەوە بەر.
هەیاران! ده‌ڵێن گوڵ‌و گیا بۆ ژیان، هێز له تیشکی خۆر وه‌رده‌گرن، ده‌با گوڵاله سوورە و نێرگزی نه‌ورۆزی ئێمه‌ش له بارانی فرمێسکی ره‌شه‌مه‌و چاوه‌کانی شەنگالی دڵبریندار و کۆبانێ ی خۆراگر و تیشكی چراکانی چوارچرای خاکه لێوه، هێز و گور و تینی ژین وه‌ر گرن و جاویدانهتر بن.
هۆ دوژمنانی گەل وهۆزم!
هۆ نەیارانی ئاگر ونەورۆزم!
دڵنیا بن
بە جەستەی زامدارەوە
بە دڵی پر ئێش و ئازارەوە
تا رزگاری یەکجاری
تا گەیشتن بە ترۆپکی رزگاری
تێدەکۆشین بێ وچان
تا رزگار بێ کورد و کوردستان
نەورۆزتان پیرۆز
٢٧١٥ی کوردی ٢٠ مارسی ٢٠١٥