هەواڵدەریی ئاناتولی راپۆرتێکی لەسەر رووداوە سیاسییەکانی ساڵی ٩٥ لە ئێران بڵاو کردوەتەوە کە دەرهاوێشتەی یەک ساڵی رابردوو باس لەوە دەکا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵێکی قەیراناویی چ لە باری سیاسی و چ لە باری ئابووریی و کۆمەڵایەتیەوە تێپەڕاندوە، بەڵام بەشێک لە کێشەکانی هەر درێژەی هەیە.
لەو ڕاپۆرتەدا چەند خاڵێکی گرینگی خستۆتە بەر باس کە بریتین لە
کۆماری ئیسلامی و بەڕێوەچوونی کۆنفراسی ساڵانەی هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی لە ئیستەمبوڵ، رەوتی بەڕێوەچوونی “بەرنامەی بەرجام” ، مردنی هاشمی رەفسەنجانی و مووسەوی ئەردەبێڵی، پەرەسەندنی ناکۆکیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە و کێشە جیاوازی چینانەیەتی لە ئێران و چەند جار بڵاو بوونەوە هەواڵی حوکمی ئێعدامی بابەک زەنجانی و کۆمەڵێک پرسی نێوخۆی و دەرەوەی پێوەندیدار بە ئێران.
مەحکوومکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن بەشداربووانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەمبوڵ، لە سەرەتای ساڵی ساڵی ٩٥ی هەتاوی دەوڵەتی تاران بە هۆی هێرش کردن بە ناوەندی دیپلۆماتیکی عەرەبستان سعوودیا لە تاران و مەشهەد، دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە کە ، بەحرەین، سووریە و سۆماڵی و درێژەدان بە پشتیوانی کردن لە تیرۆریزم مەحکووم کراو هەربۆیە حەسەن روحانی سەرۆکۆمار و جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی کۆنفرانسی ساڵانەی هاوکاری ئیسلامی، بەشدارییان نەکرد.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی حوکمی ئیعدامی بابەک زەنجانی؛ ناوبراو کە لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە لایەن دەادوەری گشتیی ئێران بە گەندەڵیی کردن لە بواری نەوت و سپی کردنی پارە تاوانبار کرا، لە ١٦ی خاکەلێوەی ٩٥ی هەتاوی بە ئیعدام مەحکووم کرا، ئەوە لە کاتێکدایە کە
چەندین کەس لە کابینەی دەوڵەتی ئەحمەدنەژاد وەکوو رۆستەم قاسمی، وەزیری نەوت، سەعید مورتەزەوی دادوەری پێشووی تاران لە پێوەندی لەگەڵ دۆسیەی بابەک زەنجانی تاوانبارن بەڵام دەزگای قەزایی ئێران چاو پۆشی لێیان کردوە.
پەکخستنی سەردانی حەسەن روحانی لە وڵاتی ئویتریش یەکێک تر لە رووداوە سیاسییەکانی ساڵی ٩٥ بوو، حەسەن روحانی رۆژی ١١ی خاکەلێوەی ٩٥ ی هەتاوی کە بڕیئار بوو سەردانی وڵاتی ئۆتریش بکا ، بەڵام ئەو سەردانەی نەکرد و بەشێک لە بەرپرسان، هۆکاری ئەمنیەتییان بە هۆی پەکخستنی ئەو سەردانە باس کرد بەڵام چەند هەواڵدەریی باسیان لەوە کرد کە تاران قەبووڵی نەکردوە کە ئۆپۆزسیونی حکومەتی ئێران لە شاری ڤییەن خۆپێشاندان بکەن هەر بۆیە ئەو سەردانەی روحانی پەکخستووە.
دەست لە کار کێشانەوەی سێ وەزیری کابینەی روحانی و دەرکەوتنی چەند پەروەندی گەورەی گەندەڵیی و، دەمبەدەمە کردنی بەرپرسانی نیزام لەسەر بەرنامەی بەرجام بەتایبەتی دوای هاتنەسەرکاری تڕامپ و سازبوونی بەرەیەکی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە دژ بە حکوومەتی تاران و بەکار هێنانی خاکی ئێران لە لایەن رووسیەوە بۆ بۆمباران کردنی دژبەرانی ئەسەد لە سووریە، هەتا مردنی رەفسەنجانی وەکوو یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆماری ئیسلامی لە بەرچاوترین رووداوە سیاسییەکانی ساڵی ٩٥ی هەتاوی ئێرانە کە هەواڵدەریی ئاناتوولی بە وردی شرۆڤەی بۆ کردوە
هەروەها ململانێ نێو باڵەکانی رێژیم لە بەرەبەری هەڵبژادنەکانی سەرۆکۆماری و شووڕای شارو گوندەکانی ساڵی ٩٦ هەتاوی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا دەستی پێکردوە، یەکێک لەو بابەتە سیاسییانەیە کە لە ڕاپۆرتی ئاناتولی خراوە بەر باس.
.