مه‌حمود سادقی، نوێنه‌ری شاری تاران له نامه‌یه‌كدا بۆ محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران، سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی ڕاگه‌یاندن له‌لایه‌ن دامه‌زراوه نیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردن، نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، مه‌حمود سادقی وێڕای ئاماژه به ده‌سته‌به‌ندیی سیاسی له سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكانی ڕاگه‌یاندن و به تایبه‌تی تیلگرام له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس گوتی، رشووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی وه‌ك ده‌سبه‌سه‌ركرانی به‌كۆمه‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی تۆڕه‌كانی تیلگرام كه له ریفۆرمخوازه‌كان نزیكن، نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌پێی نووسراوه‌كانی سادقی، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن خه‌ریكی پرۆپاگه‌نده دژی ریفۆرمخواز و پشتیوانانی ده‌وڵه‌تن.
ده‌سبه‌سه‌ركرانی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردووی ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی ڕاگه‌یاندن ڕه‌خنه توندی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی لێكه‌وتۆته‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو عه‌لی موته‌هه‌ری، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی، سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ركرانی ١٢ كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵی تێلگرامی سه‌ربه ریفۆرمخوازه‌كان و پشتیوانانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیتلاعاتی نیزامی هه‌ڵوێستی گرت و داوای له وه‌زیری ئیتلاعات كرد كه ده‌بێ وه‌ڵامده‌ر بێ. به‌رده‌وامیی ده‌سبه‌سه‌ركردنی ریفۆرمخوازه‌كان سێبه‌ر ده‌خاته‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش غوڵامعه‌لی جه‌عفه‌رزاده ئیمه‌ن ئابادی، یه‌كێكی دیكه له نوێنه‌رانی مه‌جلیس گوتی، كرده‌وه‌كانی سپای پاسداران و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ دڵساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌وڵه‌ته.
دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌رگریی له ئازادی‌ی بیروڕا، ناوی ئێرانیان له نێو وڵاتانی سه‌ركوتكه‌ری ئازادی هێناوه به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنوور، ئێران له بواری پله‌به‌ندیی جیهانیی ئازادی‌ی ڕاگه‌یاندن له نێو ١٨٠ وڵات‌دا له پله‌ی ١٦٩ دایه.
ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌ڵێ، كۆماری ئیسلامیی ئێران به ٢٩ ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر له زیندان یه‌كێك له ٥ زیندانی گه‌وره‌ی جیهان بۆ چالاكانی ڕاگه‌یاندنه و له ماوه‌ی هاتنه سه‌ركاری ئه‌و ڕێژیمه به شێوازی جۆراوجۆر سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌نووسانی كردوه.