به‌خشنامه‌ی لانیكه‌می هه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كرێكارانی ئێران بۆ ساڵی ٩٦، به بڕی ٩٣٠ هه‌زار تمه‌ن له‌لایه‌ن عه‌لی ڕه‌بیعی، وه‌زیری ته‌عاون، كاروخۆشبژیویی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگه‌یاند.
هێندێك له دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆكانی كرێكاری، به‌پێی قانوونی كار، كه نرخی ئاوسان له‌گه‌ڵ تێچووی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری به پێوه‌ری دیاریكردنی لانیكه‌می هه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌زانن و داوایان له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ئه‌وه‌یه كه هه‌قده‌ستی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكارای ده‌بێ لانیكه‌م زیاتر له ٣ میلیۆن تمه‌ن دیاری بكرێ.
یه‌كیه‌تیی ئازادی كرێكارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆبوونه‌وه‌كانی پێوه‌ندیدار به دیاریكردنی بڕی ٩٣٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌ك لانیكه‌م هه‌قده‌ستی كرێكاران به شانۆ شوبهاند و نووسی، جارێكی دیكه‌ش، ساڵێكی پڕ له ڕه‌نج و نه‌هامه‌تی بۆ كرێكاران له ڕێدایه.
یه‌كیه‌تیی ئازادی كرێكارانی ئێران داوایان كردوه كه لانیكه‌می هه‌قده‌ستی كرێكاران بۆ٤ میلیۆن تمه‌ن به‌رزبكرێته‌وه كه ساڵی پێشوو ته‌نیا ٨١٢ هه‌زار تمه‌ن بووه كه له‌لایه‌ن شورای باڵای كاره‌وه دیاری كرابوو.