له پاریزگای کرماشان له ساڵدا ٣ هه‌زار که‌س به هۆی نه‌خۆشیی دڵ دەمرن.
مامۆستایه‌کی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی کرماشان، وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گوتی: سڵامه‌تی هه‌مو شتێک نییه، به‌ڵام بێ سڵامه‌تیش هه‌موو شتێک هیچه.
پرۆفسۆر مهعسوومعهلی مه‌عسوومی له کۆبوونه‌وه‌یەکدا که به‌بۆنه‌ی حه‌وتووی سڵامه‌ت له کرماشان به‌ڕێوه‌چوو، وێڕای ئاماژه به وه‌ی که به‌شی ته‌ندروستی لە ئێران‌و کرماشان لە قه‌یران دایە، گوتی ئەوە دیاردەیەکی جیهانیشەو ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی، به‌نیازه تا ساڵی ٢٠٢٥ ڕێژه‌ی نه‌خۆشیی دڵ تا ئاستی سه‌دی ٢٥ که‌م بکاته‌وه.
مه‌عسوومی وێڕای دابه‌شکردنی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ به‌سه‌ر ٣ جۆردا، جه‌ختی کرده‌وه که ساڵانه پتر له ١٦٠ هه‌زار که‌س له ئیران به هۆی نه‌خۆشیی دڵ ده‌مرن، ئه‌م ئاماره‌ش له پاریزگای کرماشان له هه‌ر ساڵدا ٣ هه‌زار که‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه که له هه‌ر ساڵێکدا نزیکه‌ی هه‌زار که‌سی دیکه‌ش تووشی ڕاوه‌ستانی مێشک ده‌بن که ٣٠٠که‌س له‌وان، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه گیانیان لە دەست دەدەن.