زانا ئەتومییەکانی ئامریکا نیروگایهکی ئه‌تۆمیی هاوشێوه‌ی بنکە ئەتومییەکانی ئێران دروست کردوەو
مه‌به‌ست له‌م کاره‌ش ئه‌وه‌یه ئاستی پێشکه‌وتنی ئێرانیان له به‌رنامه‌ی ناوکیدا بۆ ڕوون بێته‌وه و ڕێگه‌ی پی نه‌ده‌ن ده‌ستی بە چه‌کی ئه‌تۆمی رابگا.
به‌پێی راپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “نیۆیۆرک تایمز” نیرووگای “ئاک ریج” له ویلایەتی تێنێسی، به‌شێک له به‌رنامه‌ی چالاکیی ٩ تاقیگه‌ی ئەتومیی وڵایەتە یەکگرتووهکانهو، ده‌وڵه‌تی ئامریکا بۆ ناسینی باشتری به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م نیرووگایهی داڕشتووه.
بیرمه‌ندانی ئامریکا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به دامه‌زراندنی نیرووگایهکی هاوشێوه، قۆناغ به قۆناغ پێداچوونه‌وه بۆ عهمهلیاتو چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران بکهنو ئاستی پیشکه‌وتنی ئه‌م چالاکییانه‌یان بۆ ده‌ربکه‌وێ. ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه دیاریکرانی ئاستی پێشکه‌وتنی ئێران له پێناو به‌رهه‌م هێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی دایه.
ئامریکا چاوه‌ڕوانی له زانا ئەتومییەکانی هه‌یه ئاشکرای بکه‌ن ئه‌م چالاکییانه‌ی ئێران له چ قۆناغێکی پێشکه‌وتن دان‌و به چ شێوه‌یه‌ک ده‌کرێ له ڕێگه‌ی گۆڕینی چالاکیی نیرووگایه‌ک، مه‌ترسیی دوور کردنه‌وه‌ی له به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئەتومی له‌نێو به‌رن.
یه‌کێکی دیکه له‌م خاڵانه‌ی که سیاسه‌تمه‌دارانی ئامریکا ده‌یانهه‌وێ بیزانن، جۆری چالاکی کردنی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له نیرووگای فۆردۆیه. کۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م نیرووگایه ده‌کاته ناوه‌ندێکی توێژینه‌وه، به‌ڵام چۆنیه‌تیی ئه‌م به‌رنامه‌یەی ڕوون نه‌کردۆته‌وه‌و ڕۆژئاواش لە بەڵێنو دەروەستییەکانی ئێران دڵنیا نییە.