بە بۆنەی ساڵڕۆژی شیمیابارانی هەڵهبجەی شەهید، ڕۆژی٢٦ی رهشهمه لە لایەن هاڤکاری هێزە کوردستانییەکان ئاکسیۆنێک پێکهێنرا.
لەو ئاکسیونەادا ژمارەیەکی بەرچاو له کوردانی شاری کوڵن و دەوروبەری چالاکانە بەشدارییان کرد .
ئهو خۆپێشاندانه بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی شەهیدانی ئەو کردەوە نامڕۆڤانەیە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشانان چەندید پەیام بە زمانی ئاڵمانی و کوردی خوێندرایەوە کە روویان لە کۆرو ڕێکخراوە بەشەردۆستەکانی ئاڵمان و جیهان بوو تا شیمیابارانی هەڵهبجە وەک ژینۆساید بناسرێ و، هەروەها هاوکاربن بۆ چارەسەری قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژیە کە ڕۆژانە لەگەڵ مەرگ رووبهروون.