ئازاد کرانی زیندانییانی مه‌حکووم به ئیعدام، به ڕه‌زایه‌تی که‌سوکاری کوژراوهکانو به هه‌وڵ و هیمه‌تی چالاکانی مه‌ده‌نی و مافه‌کانی مرۆڤ ڕه‌وتێکی نوێیه که خه‌ڵک به تایبه‌ت له کوردستان ڕوویان تێ کردووەو، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی به‌رزبوونی ڕوحی لێخۆشبوو‌ن له نێو خه‌ڵک دایه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێڕاناو به سه‌رنجدان به ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری زیندانه‌کانی پاریزگای ورمێ، ساڵی رابردوو له‌م پارێزگایه، ١٦ زیندانیی مه‌حکووم به ئێعدام بەهۆی لێبوردنی بنەماڵەی خوێنگرەکان حوکمه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کراوه‌و له مردن ڕزگاریان بووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م راپۆرته، هه‌وڵی یارمه‌تیده‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌ت له بنەماڵەی خوێنگرەکانو لێخۆشبوونی زیندانییان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌کان له کاتی جێبه‌جێ کرانی حوکمه‌کاندا، له نموونه‌ی هۆکاره‌کانی ڕزگاربوونی ئه‌م که‌سانه له ژێر په‌تی سێداره بووەو، هه‌ر له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، له‌م پاریزگایه ٨٧٨ سکاڵاکار بە هیممەتی چالاکانی مەدەنیو مافی مرۆڤ له لایه‌نی به‌رامبه‌ریان خۆش بوون، که ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌کی جێی سه‌رنجه.
شایانی باسه، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر کۆمه‌ڵێک له چالاکه مه‌ده‌نییه کورده‌کان، له هه‌وڵێکی مرۆڤدۆستانه‌دا، له شاری بانه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی کوژراوێکیان به ناوی ره‌ئووف حوسێنی کرد‌و داووایان له‌م بنه‌ماڵه‌یه کرد که لە بکوژەکە خۆش بن‌و بۆ جارێکی دیکه ژیانی پێ ببه‌خشنه‌وه. پێشتریش له نموونه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئیرانیش بیندراوه.