تەشکیلاتی حیزب لە باشووری کوردستان بەبانگ کردنی ئەندامانی خۆی نیشتەجێی لە دەڤەری هەولێر، سیمینارێکی بۆ تێکۆشەری دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەرێز جەلیل گادانی پێکهێنا.
ئە سیمینارە کە باسێک بوو لە مێژووی حیزب ، لە دوای رووخانی کۆماری کوردستان، تا قوناخی سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی ، هەروەها قوناخەکانی دیکەی حیزب، کۆمەڵێک باسی مێژوویی وسیاسی لە لایەن هاورێ جەلیل گادان”یەوە خرایە بەر باس.
سەرەتای سیمینارەکە دوای سروودی ئەی ڕەقیب ، بەرپرسی کۆمیتەی هەولێر چیا مەلاک کورتەیەکی لە سەر چالاکی وتێکۆشانی ئەندامانی حیزبی نیشتەجێی لە دەڤەری هەولێر و مەبەست لە پێکهێنانی سیمیناری ئامووزشی و زەروورەتی باشتر ناسینی مێژووی حیزب، پێشکەش کرد.
دواتر جەلیل گادانی بە وردی لەسەر قوناغ و خاڵە گرینگەکانی مێژووی حیزب بۆ ئامادەبووان دوا.
ناوبراو باسەکەی لە سەر هەلومەرجی پێکهاتنی کۆمەڵەی ژێکاف وەکوو بنچینەو بنەمای حیزبی دیموکراتی کوردستان دەسپێکرد.
دوایی بە شیکردنەوەی هەلومەرجی نێو خۆی ئەو کاتی ئێران و کوردستان هۆکاری سەرهەڵدانی کۆماری کوردستان و دەسکەوتە بەنرخەکانی خستە بەر باس و لەسەر جوانەمەرگ بوونی ئەو کۆمارەش چەندین هۆکاری مێژوویی و کۆمەڵایەتی وسیاسی بە پشت بەستن بە بەڵگە مێژووییەکان خستەڕوو.
هاورێ جەلیل گادانی لە درێژەی قسەکانیدا سێ دەسکەوتی بەنرخ و نەتەوەیی کۆماری کوردستان کە ئێستاشی لە گەڵ بێ لە بەشێکی زۆری کوردستانی گەروە بەو سێ دەسکەوتە کە بریتیە لە “سروودی ئەی رەقیب و هەڵکردنی ئاڵا و پێکهێنانی هێزی پێشمەرگە” شانازی دەکەن.
کاک جەلیل گادانی لە بەشێکی دیکە لە باسەکەیدا ، هەڵسەنگاندنی بۆ هۆکارەکانی رووخانی کۆماری کوردستانی کرد و چەند قوناخی دیکەی لە مێژووی حیزب وەکوو زیندووبوونەی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان دوای رووخانی کۆمار تا کۆدێتای ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٣٢ کە بە دژی دەوڵەتی موسەدیق کرا وچالاکییەکانی حیزبی لەو سەردەمەدا بۆ ئامادەبووان باس کرد.
جەلیل گادانی بە باس کردن لەسەر هەوراز و نشێوی مێژوویی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ ئامادەبووان باسی لە شکڵگرتنی سەرلە نوێ حیزبی دیموکراتی کوردستان و ڕێکخستنی تەشکیلاتی ئەو حیزبەی کرد و بەتایبەتی لەسەر جۆڵانەوەی بە شکۆی ٤٦ و٤٧ وەک قوناخێکی گرینگ لە مێژوویی جۆڵانەوەکانی لە ئێران بەگشتی و لە کوردستان بە تایبەتی کە دژ بە رێژیمی پاشایەتی هاتە ئاراوە پێداگریی کرد و بۆ ئامادەبووان قسەی کرد.
جەلیل گادانی تێکۆشەری دیرین و مێژوونووسی بەسەرهاتەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بەشی کۆتایی ئەو سیمینارەدا پەرژایە سەر تێکۆشانی حیزب لە ساڵانی ٥٧ی هەتاوی بەملاوەو کۆمەڵێک خالی گرینگی شرۆڤە کرد.
دواتربەشێك لە ئەندامانی بەشداربوو، پرسیارو تێبینی خۆیانیان باس کرد، کە لایەن کۆڕگیرەوە وڵامدارانەوە.