له ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا هه‌رنه‌بێ ٥٣٠ که‌س له ئێران له‌دار دراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ئامارێکی ڕێژه‌یی له ئێعدامه‌کان له ئێرانی بڵاو کرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا هه‌رنه‌بێ ٥٣٠ که‌س له ئێران له‌دار دراون که له نێو ئه‌وان‌دا ٩ که‌سیان ژن بوون و ٥ که‌سیان له کاتی کردنی تاوانه‌کانیان ته‌مه‌نیان خوار ١٨ ساڵ بووه. ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ ٣٣ حاڵه‌تی ئێعدام له ساڵی ٢٠١٦ له شوێنه گشتییه‌کان و به‌به‌رچاوی خه‌ڵک بووه.
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ده‌ڵێ ئه‌و ئاماره ته‌نیا ئه‌و به‌شه ده‌گرێته‌وه که هه‌واڵی ئێعدامه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی‌یه‌وه پشتڕاست کراونه‌ته‌وه، ئه‌گینا ئاماری دروستی ئێعدامه‌کان زۆر له‌وه زیاتره که ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری پێشووی شوڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری ئێران، کۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی ٢٠١٥ دا زیاتر له ٩٦٦ که‌سی له‌دار داوه که هۆکاری ئێعدام‌کردنی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه تاوانه‌کانی پێوه‌ندیدار به کڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه.
کۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی ٢٠١٤ی زایینیش‌دا ٦٠٧ که‌سی له‌دار دابوو.