هێزه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له دوو شاری ورمێ و سه‌قز به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به په‌ره‌سه‌ندنی نه‌ورۆز بە هێمای جامانەوە کە ئەمساڵ گرینگی پێدراوە، دوو كه‌سیان ده‌سبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له ئێران، له شاری ورمێ، كه‌سێك به ناوی ڕه‌زا سه‌لیمی له كاتی كڕینی جامانە له بازاڕ ده‌سبه‌سه‌ركرا و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمه‌تی پروپاگه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزه كوردییه‌كانی دژبه‌ری ڕێژیمیان وه‌پاڵ داوه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا له شاری سه‌قزیش كه‌سێكی دیكه به ناوی هێرش ڕه‌سووڵی به‌هۆی كڕینی جامانه و پێبوونی نزیك به 50 جامانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ركراوه.
پڕۆژه‌ی جامانه له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نی و حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بۆ هه‌رچی باشتربه‌ڕێوه‌چوونی جێژنی نه‌ورۆزی ساڵی 96 له شوێنه گشتییه‌كان به‌كاری بێنن. جامانه كه زیاتر شۆڕشگیرانی كورد به درێژایی مێژوو به‌كاریان هێناوه و بۆته سمبولی كلتووری و نه‌ته‌وه‌یی كورد.