له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا ١٠ به‌ندكراو له له ٤ زیندانی ئێران ئێعدام كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له هه‌ینی حه‌وتووی ڕابردووه تا ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ به‌ندكراو له ٤ زیندانی ورمێ، قه‌زوێن، زاهیدان و چابه‌هار ئێدان كراون.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ١٠ به‌ندكراو كه به تۆمه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركرابوون حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگایی قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه جێبه‌جێ كرا كه زۆربه‌یان سوننی مه‌زهه‌به‌كان بوون كه له‌سه‌ر بڕیاری تایبه‌ت و نهێنیی ده‌زگای قه‌زایی خێراتر بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌كه‌وێته ڕۆژه‌كانی نه‌ورۆز ئێعدام كران. له‌و پێوه‌ندییه‌دا مه‌ولانا عه‌بدولحه‌مید پێشنوێژی خه‌ڵكی سوننی مه‌زهه‌بی زاهیدان له نامه‌یه‌كدا داوای له عه‌لی خامنه‌یی كرد كه به‌دواداچوونی بۆ نامه‌ی نهێنیی ده‌زگای قه‌زایی بكا.
له حاڵێكدا كه مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له حاڵی تاوتوێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیفۆرمی قانوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و دابه‌زینی سزا ئێعدامه، ڕ‌وتی ئێعدامه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له جاران خێراتر بووه.
شایانی باسه كه نوێنه‌رانی مه‌جلیس پێشتر داوایان له ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردبوو كه تا تاوتوێكردن و په‌سندكرانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، 5 هه‌زار به‌ندكراوی ماده‌ی خۆشبه‌ر له ئاستی ئێران‌دا هه‌یه له ئێعدامكردنیان ده‌ستڕابگرن، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی به‌پێچه‌وانی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی مه‌جلیس ڕه‌وته‌كه‌یان خێراتر كردوه و هیچ ڕێزێكیان له قسه‌كانی ئه‌و نوێنه‌رانه نه‌گرتوه.