به هۆی خۆڵبارین‌و هەستانی ته‌پ و تۆز، بارۆدۆخی کهشو هه‌وای ئیلام و کرماشان گه‌یشتۆته قۆناغی زۆر مەترسیدار.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌والنێری کوردستان‌و کورد له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێکی خه‌ستی ته‌پ وتۆز، کهشو هه‌وای پارێزگای ئیلامی گرتۆته‌وه و مه‌ترسییه‌کی زۆری خستۆته سه‌ر شاره‌کانی ئیلام، ئەیوان، ده‌ڕه‌شارو مێهران.
ڕه‌وتی په‌ره سه‌ندنی خۆڵبارین له‌م پارێزگایه له حاڵیک دایه که، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م بارودۆخه پاریزگاکانی دیکه‌ی کوردستان وه‌ک کرماشان‌و ورمێشی گرتبۆوه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه قوتابخانه‌و خوێندنگه‌کان داخرابوون.
جێی باسه بارودۆخی ناله‌باری کەشو هەواو خۆڵبارینی زۆر مه‌ترسییه‌کی زۆری خستۆته سه‌ر سڵامه‌تیی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه‌و زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌هۆی گیر‌و گرفتی هه‌ناسه‌دان به‌ڕێی ناوه‌نده دهرمانییهکانو ئۆرژانسهکان کراون، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار تا ئێستا هیچ ئاوڕێکیان له‌م مه‌سه‌له گرینگ‌و چارەنووسسازە نه‌داوه‌ته‌وه.