له‌ئاکامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی چەند کەسێک لە جاش و به‌کرێگیراوه‌کانی کۆماری ئیسلایی ئێران لە شاری مەهاباد، چەند کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شاره، چوار کەس بریندار بوون.
بەپێی سه‌رچاوه‌کانی هەواڵ، چه‌ند شه‌و له‌وه‌پێش لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی چەند جاش و به‌کرێگیراو لە شاری مەهاباد لە کاسبکارانی کورد، چوار کاسبکاری ئەو شارە به سه‌ختی بریندار کران.
ئه‌و کاسبکارانه‌ی که لە شاری مەهاباد برینداربوون تا ئاماده‌کرانی ئه‌و هه‌واڵه 3 که‌سیان بە ناوەکانی “سید عوسمانی” کوری محەممەد، “جەلال سولەیمانی” کوڕی عەلی و “خالید محەممەدپوور” کوڕی ڕەحیم ڕاگه‌یه‌ندراوه.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، خەڵکی شاری مەهاباد بە هانای کاسبکارەکانەوە دێن و بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی ئەو شارە دەکەن و به‌کرێگیراو ده‌ڕه‌تێنن.
هەروەها ڕۆژێک دواتر بنەماڵەی ئەو کاسبکارانە لە فەرمانداریی شاری مەهاباد دژی ئەو چەند چاش و به‌کرێگیراوه‌ی ڕێژیم شکایه‌ت ده‌که‌ن، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ وەڵامێکی ئه‌وتۆیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.
له ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا جاش و به‌کرێگیراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی بە دانانی کەمین لە نێو شار و دەرەوەی شاری مەهاباد، بەشێوەی خۆسەر یان فەرمان پێدراو جیا لە هێزەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی شتومەکی قاچاخ لە ماڵی خەڵک وەژوور دەکەون به‌ڵام هه‌موو جارێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵویستی خه‌ڵک ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.











