ئەمڕۆ لێرە ژنێک لە دایک بوو،
تەڕتەر لەباران.
فێنکتر لە با ی دار ئاوس.
باخەڵی پڕ پڕ لە بۆنی سێو،
ڕووحی لەنێو بسکە ئاڵۆزەکانی ڕۆژدا،
سەمای دەکرد.
ئەو نیگای،
لە چاوە تەم گرتوەکانی هەڵەبجە دەچوو.
پێکانی خاو، هەناسەی توند،
تەزوی مەرگ دای گرتبوو.
من !!
چلۆن بتوانم پەنجەکانم،
لەنێوە بسکی ئاڵۆزاوی خۆرەتاوی هەڵبجەدا،
بدۆزمەوە ، تۆ پێم ناڵیی
کە ئەو ژنە دەبینم من،
دەنگی خنکاوە ، ئامێزی پساوە لە
گەرەکە خنکاوەکانی ئەوێدا،
چلۆن دەنگی ئەم گریانە هەڵوەرێنم،
مەمکی دەم بالا لەبیرکەم ،
کە لە باوەشدا سارد بۆتەوە،
ئەمە مەرگی پڕ ژاکاوی ئەو
ژنەیە ،
کە لە سپێدەی خەواڵوی هە ڵەبجەدا لەدایک بوو.
ئەمە دەنگی ئەو گۆرانیەیە کە
لە دوای هەنیسکی شاردا پێی گرت
ئەمە ئەو ژنەیە کە پێکانی وون
ڕەنگی کراسەکەی بەر ئاڵ ،
ئەو!
هە ڵەبجەیە.
کوێستان عومەرزادە