هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی چوارشەممە، ٢ ی بانەمەڕ بەهۆی وەرگەڕانی ماشێن هونه‌رمه‌ندی زه‌رب ژه‌ن ئه‌رسه‌لان ( سه‌لام) قانع زاده گیانی له ده‌ست دا‌و هونه‌رمه‌ندو “سه‌لاح خزری” بریندار بووه.
لەو ڕووداوەدا کە لە نێوان جادەی تاران ـ قەزوین ڕووی داوە، ئەرسەلان قانع زادە لە جێ‌دا گیانی لە دەست داوەو سەلاح خزریش بە توندی بریندار بووەو لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
شایانی باسە ئەرسەلان قانع زادە یەکێک لە ئەندامی ئۆرکێسترای فیلارمونیکی موکریان بوو.