له ماوه‌ی یه‌ك، دوو ڕژی ڕابردوودا ٥ كه‌س له گرتووخانه‌كانی ورمێ و كرماشان ئێعدام كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو، ٤ به‌ندكراوی به‌ندیخانه‌ی ورمێ به ناوه‌كانی ئه‌كره‌م حه‌سه‌نپوور، واحید حامیدی، چه‌نگیز بادووزاده و كیومێرس فه‌ریدان كه له‌سه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركرابوون، هه‌ر كام به په‌روه‌نده‌ی جیاجیا له‌و زیندانه ئێعدام كرا.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ئه‌و ٤ به‌ندكراوی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابوونه‌وه.
له به‌ندیخانەی دیزل ئاباد، له‌سه‌ر بڕیاری دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی کورد ئێعدام کرا.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “محەممەدڕەزا سەمەدی‌نەسەب” کوڕی “فەرامەرز” لە گرتووخانەی ناوەندیی کرماشان ئێعدام کراوە.
ئەو لاوە تەمەن ٣٠ ساڵەیە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمەتی “کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەری وەپاڵ درابوو.
كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران له حاڵێكدا حوكمی ئێعدام له‌سه‌ر تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه مه‌جلیسی سورای ئیسلامی له حاڵی تاوتوێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ریفۆرمی قانوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر دایه.
شایانی باسه كه نوێنه‌رانی مه‌جلیس پێشتر داوایان له ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردبوو تا كۆتایی تاوتوێكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه و په‌سندكرانی لانیكه‌م ٥ هه‌زار به‌ندكراوی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام ده‌كرێن.











