كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری شنۆ له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌رده‌شت كوژرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، كه‌سێك به ناوی داریوش خاكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی شنۆ له ناوچه‌ی بێتووشی ئالانی سه‌رده‌شت به‌هۆی ڕاودونانی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و ناوبراویش له چیا هه‌ڵده‌دێرێ و تهمهكهی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌دۆزرێته‌وه.
شایانی باسه كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر ناجوامێرانه ته‌قه له كارسكاران و كۆڵبه‌رانی كورد گكه بۆ بژیوی ژیانیان گیانیان له‌سه‌ر به‌ری ده‌ستدا ناوه، ده‌كه‌ن و به ناهه‌ق ده‌یانكوژن.
كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له باتی ئه‌وه‌ی كه له هه‌وڵی دابینكردنی كاروكاسبی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره بن بوودجه و سامانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان بۆ میلیشا چه‌كدار و تیرۆریسته‌كان له وڵاتانی ده‌رووبه‌ر ده‌نێرن و خه‌ڵكی هه‌ژاریش له برسان خه‌ریكن ده‌مرن.











