هێزە ئەمنییەکان له شاری پیرانشار پاش دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستهوه.
بهپێی سهرچاوهکانی کهسێکی دانیشتووی پیرانشار به ناوی ڕەسووڵ سوڵتانی ئازەر، تەمەن ٥٠ ساڵان، لە کۆتایی حەتووی ڕابردوودا لە پارێزگای ورمێ، لەلایەن هێزه ئهمنیهتییهکانی سەربە سپای پاسداران دەستبەسەر کرا.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە کە دهڵێن دەستبەجێ بۆ ورمێ گواستراوهتەوە ، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ ئاگاداری و زانیارییەکی ورد لەو پێوەندییەدا لەبەردەستدا نییە.
ههروهها سوڵتانی ئازەر خەڵکی گوندی زەنگێیاوێـی شاری پیرانشارە کە لەم ساڵانەی دواییدا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگکراوه و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
یەکێک لە دانیشتووانی پیرانشار که نهیویست ناوی ئاشکرا بکرێ باسی لە دەستبەسەرکرانی چەندین هاووڵاتیی دیکەش کرد، کە تا ئێستا ناویان ئاشکرا نهکراوه.
شایانی باسه لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١٧ تا ئێستا، زیاتر لە ٥٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ڕۆژههڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون، کە لە زۆربەی تۆمەتە وەپاڵدەراوەکان بەو ئەو هاووڵاتییانە، لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا ناڕوونە.











