بە پێی هەواڵی موکریان، رۆژی سێشەممە ڕیکەوتی ٢٤ی رەشەمە لاوێکی تەمەن ٣١ ساڵان کە لە یەکێک لە بەنداوەکانی کانی سێوی پیرانشار کاری دەکرد بە هۆی رووداوێکی نەخوازراو، گیانی لە دەستدا
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کرێکارە لاوە کاتێک کە سەرقاڵی کار کردن بوو، بە هۆی تەزۆی کارەباوە لە بەرزاییەک بەردەبێتەوەو بە توندی زەبر لە سەرومێشکی دەکەوێ کە بەداخەوە داوی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دەدا.
گیان لە دەست دانی کرێکاران لە ئێران و بەتایبەتی کرێکارانی کورد لە شوێنی کار بە هۆکاری نەبوونی ئەمنیەتی کاریی و دابیننەکردنی پێداویستییەکان بۆ کرێکاران رۆژ بەرۆژی رێژەی لە هەڵکشاندایە.











