لە درێژەی سەرکەوتن و شانازییەکانی وەزشوانانی کورد، شاخەوانێکی لاوی خەڵکی شاری مەهاباد, لە کێبڕکێی جامی قارەمانیی ئێسکیی وڵاتی کورەی باشوور، پلەی یەکەمی بهدهست هێنا.
لە کێبڕکێی جامی ئێسکیی ئاسیا لە وڵاتی کۆرەی باشوور، عەبدوڵڕحمان قەزاق ناسراو بە “کارزان” لە ڕەدەی تەمەنیی مێرمنداڵاندا، میداڵیای زێڕی بردهوه.
عەبدوڵڕحمان قەزاق یاریزانی بواری ئێسکییە، ناوبراو تەمەن ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری مەهابادە. کارزان مانگی ڕەشەممەی ئەمساڵ لەگەڵ تیمی میللی شاخەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کێبڕکێی جامی جیهانیی ئێسکی “کوێستان” ڕەوانەی وڵاتی ئیتالیا کرابوو.
ئەو وەرزشوانە کوردە لە ساڵی ٩٤ بووەتە ئەندامی تیمی میللیی شاخەوانیی لاوان لە ئێران.
هەر لەو پەیوەندییەدا، لە کێبڕکێی یارییەکانی کیک بۆکسینگ لە بواری وەرزشی ڕەزمییدا، چوار لاوی کوردی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، توانییان پلەی یەکەمی کێبڕکێی ڕەزمیی جامی ئاشتی و دۆستایەتی له وڵاتی ئازەبایجان بەدەست بێنن.











