کۆڵبەرێکی دیکه سنووری شاری پاوە لە باو بۆران و بەفردا گیانی لەدەست دا.
سەر لە بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی”بێڕواس”ی سەر بە بەشی سنووریی شاری نەوسوود، تەرمی کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٥ساڵە بە ناوی “ناسر دریایار” دۆزرایەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی موکریان ئهو کۆڵبهره کوردە خەڵکی گوندی”دوەیسە” ی سەرشیوی مەریوان بووە کە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی، لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان لە هاتوچۆدا بووە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە کە خاوەنی سێ منداڵە، بۆ شوێنی لەدایکبوونی گوازرایەوە.
ئەو کۆڵبەرە کورده چهند شەو بە هۆی وەستانی لهناکاوی دڵی، توانای درێژەدانی ڕێگای چیاکانی ناوچەی هەورامانی نەبووە و دواجار سەرما دەیبا و گیانی لەدەست دەدا.
شایانی باسه لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان بە تایبەتی لە شارەکانی سەردەشت، پیرانشار و ورمێ بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانیان لەدەست داوە.











