بەپێی ڕاپۆرتی سالانەی كومیتەی بەرگریی لە ڕۆژنامەنووسان لە نێو ١٠ وڵاتدا كە زۆرترین سانسۆڕیان لهسهر ئازادیی ڕاگهیاندن ههیه، ئێران لە پلەی حەوتەم دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ وڵاتانی ئیریترە، كورەی باكوور، عەڕەبستان، ئیتیوپی، ئازەربایجان و ویتنام به ڕیز وەك گەورەترین وڵات لە بواری سهپاندنی سانسۆر لە پێش ئێرانەوەن و چین و میانمار و كوباش پاش ئێران لە پلەكانی دیكە جێیان گرتوه.
كومیتەی بەرگریی لە ڕۆژنامەوانان لەبارەی سانسۆڕ لە ئێران نووسیویەتی كە حكومەت لە دەسبەسەركردن، زیندانی كردنو بێدەنگكردنی جیابیرانو دوورخستنەوەیان بۆ کپکردنی کۆمهڵگا كەڵك وەردەگرێو، ئێران لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە پلەی یەكەمو گەورەترین زیندانی ڕۆژنامهنووسان بووه.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە كە ئێران یەكێك لە سەختترین سانسۆركەرانی ئینترنێت لە جیهاندایە و زۆر بهتوندی وێب سایت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فیلتێر دەكاو پارازیت دەخاتەسەر كاناڵە ماهوارەییەكان.
هەر لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە كە پێچهوانهی چاوەڕوانیی كۆمەڵگەی جیهانی، چالاكانی مافی مرۆڤو بە تایبەت بەڵێنییەكانی پێش هەڵبژاردنهکانی سهرۆک کۆماری لهلایهن حهسهن ڕوحانییهوه، بارودۆخی سانسۆڕی ڕاگەیەنەكان لە ئێران پاش هاتنەسەركاری حەسەن ڕۆحانی ههروا له جێی خۆیهتیو دۆخهکه به قازانجی کرانهوه نهک هیچ نەگۆڕاوە، خراپتریش بووه.