خولی نوێی وتووێژی نوێنەرانی ئێرانو گرووپی ١+٥ بۆ نووسینەوەی دەقی ڕێككەوتنی گشتگیرو كۆتایی لهسهر بەرنامەی ناوكیی ئێران لە وییەن، پێتەختی ئۆتریش لە ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەدا دەستی پێكردوه.
ئێرانو وڵاتانی ١+٥ رۆژی ١٣ی خاكەلێوە، پاش٨ ڕۆژ وتووێژی دیپلۆماتیک لە شاری لۆزانی سوئیس، لێکحاڵیبوونی سیاسی لەسهر بەرنامەی ناوكی ئێرانیان ڕاگهیاند و تا ڕۆژی ٩ی پووشپەڕ كاتیان هەیە كە وردەكارییەكانیانی ئهو لێکحالێبوونه بکهنه بنهمای ڕێککهوتنی یهکجاری.
لهگهڕی نوێی وتووێژهکاندا هەیئەتی ئامریكایی بریتییە لە كارناسا و كاربەدەستە پلەبەرزەكانی كۆشكی سپی، شوورای ئەمنیەتی میللی، وەزارەتی دەرەوە، دەفتەری نوێنەرایەتیی ئامریكا لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانو وەزارەتی داراییو، هەیئەتی ئێرانیش لە لایهن عەبباس عەراقچی، جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتهوه سهرپهرستی دهکرێ..
کارناسانی سیاسی دهڵێن چاوەڕوان دەكرێ شێوازی هەڵوەشاندنەوەی ئەم گەمارۆیانەی بەهۆی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران بەدژی ئەم وڵاتە سهپاون، گرینگترین تەوەری ئەم خولەی دانووستانەكان بێ.
ئێران داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوو بەپەلەو یهکجێی گەمارۆكان پاش ئیزاکردنی ڕێككەوتنەکه دهکاو، لایەنی بەرامبەریشی دەڵێ هەر ئەم گەمارۆیانە بوون كە ئێرانیان كێشایە پشت مێزی وتووێژو؛ ههر بۆیه لە ئەگەری ڕێككەوتنی یەكجارەكیو پێبەند بوونی كۆماری ئیسلامی بە بەڵێنییەكانی، گەمارۆكان قۆناغ بە قۆناغ لەسەر ئەم وڵاتە هەڵدەگیرێن.