ڕۆژی ڕابردوو فه‌رزانه جه‌لالی، چالاكی مه‌ده‌نی و به‌رگریكاری مافه‌كانی ژنان له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری كرماشان ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرت هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو فه‌رزانه جه‌لالی چالاكی ناسراوی مافی مرۆڤ و به‌رگریكاری مافه‌كانی ژنان له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری كرماشان به‌دانانی بارمته ئازاد كرا.
جلالی ڕۆژی ٦ی ڕه‌شه‌ممه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له “ئیداره‌ی سه‌بت” ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترابوویه‌وه. ناوبراو به مه‌به‌ستی ته‌كمیلكردنی په‌روه‌نده له‌لایه‌ن ئه‌و ئیداره‌یه‌وه به فێڵ پێوه‌ندی پێوه ده‌گیرێ و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و پاشان ماڵه‌كه‌ی ده‌پشكنن و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوبراو ئاشكرا ناكرێ.
پاش ماوه‌یه‌ك فه‌رزانه جه‌لالی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌گوازرێته‌وه. یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری ئاماده‌یی خۆی بۆ پارێزه‌ریی ناوبراو ده‌ربڕیوه به‌ڵام له‌لایه‌ن لقی ٧ی به‌شی لێكۆڵینه‌وه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ كرا و هه‌روه‌ها پشتڕاستی كرده‌وه كه ده‌بێ پێشتر داوا بكا و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه پارێزه‌رێكی پێده‌ناسێنین ئه‌ویش ده‌بێ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی ده‌زگای قه‌زایی بێ.
فه‌رزانه جه‌لالی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی زانكۆی تاران و به‌ڕێوه‌به‌ری و به‌رپرسی ڕۆژنامه‌ی “سوبح”ی زانكۆی تاران و یه‌كێك له چالاكانی به‌دواداچوون به په‌روه‌نده‌ی كچانی زیانبه‌ركه‌وتووی شێن ئاوێی پیرانشاری له كارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه.
ناوبراو له ساڵی ٨٩ پله‌ی ٦ی له كوونكنوری كارناسیی باڵا هێنابوویه‌وه، به‌و حاڵه‌ش به‌هۆی چالاكاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی له خوێندن بێبه‌ش كرابوو.