خالید عه‌زیزی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی هه‌یئه‌تی به‌شداربووی ئه‌و حیزبه له 25مین کۆنگره‌ی ئینتێڕناسیۆناڵ سوسیالیست له چاوپێکه‌تنێکدا له‌گه‌ڵ کاناڵی کوردی ئه‌مریکا کۆمه‌ڵێک پرس وبابه‌تی سیاسی پێوه‌ندیدار به ناوچه‌که‌و دۆخی کورد به گشتی ،شرۆڤه کرد.
هاوڕێ خالید عه‌زیزی سه‌ره‌تا باسێکی کورتی سه‌باره‌ت به 25مین کۆنگره‌ی ئینتیڕناسیۆناڵ سوسیالیست خسته‌ڕوو به‌و جیاوازیه‌ی که ئه‌مساڵ به هۆی ئه‌و کێشه‌و گرفته‌ی که هاتووته ئاراوه به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، به‌شی هه‌ره زۆری لێدوان و قسه‌وباسه‌کان له‌سه‌ر دیارده‌ی تیرۆریزم بوو ئه‌ویش له دووبه‌شی رۆژئاوا و باشووری کوردستان که هه‌لێکی ره‌خساند بۆ ئێمه‌ش وه‌کوو نوێنه‌رێکی کورد واته حیزبی دیموکراتی کوردستان که له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌بگرین بۆ هێنانه به‌رباسی داواکاریی و پرسه‌کانی خۆمان.
هاوڕێ خالید عه‌زیز سه‌باره‌ت به هه‌بوونی گوتارێکی توند به‌رانبه‌ر به کۆماری ئیسلامی له 25مین کۆنگره‌ی ئینتیڕناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا له‌وباره‌وه وتی: له ده‌رفه‌تێک که بۆ ئێمه وه‌کوو حیزبی دێموکراتی کوردستان ره‌خسا، من له په‌یامێک که پێشکه‌شم کرد باسم له‌وه کرد که ئێمه ناتوانین کار‌و کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی له نائه‌من کرد‌و کێشه‌نانه‌وه له ناوچه‌که‌دا نادیده بگیرین و هه‌ر بۆیه داوامان له شووڕای ئینتێڕناسیۆناڵ سوسیالیست کرد که به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و خاڵه و به پێی پرنسیپه‌کانی سوسیاڵ دیموکراسی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ور و نه‌خشی زیاتری هه‌بێ.
ناوبراو له سه‌ر ئاکامی چالاکیی حیزبه کوردییه‌کان و به‌تایبه‌تی هه‌یئه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌و کۆنگره‌یه وتی؛ ئێمه ده‌بێ هه‌موو کات هه‌وڵی خۆمان بده‌ین له کۆڕوکۆبوونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی‌و، به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سیاسه‌ته‌کانی دژه کوردی کۆماری ئیسلامیی ئێران بخه‌ینه به‌رباس، بۆیه له 25مین کۆنگره‌ی ئینتیڕناشناڵ سوسیالیست له بڕیارنامه‌ی کۆتایی خاڵێک رووبه‌رووی کۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند کرا.
له به‌شێکی دیکه له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا خالید عه‌زیزی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی نوێ له ئه‌مریکا و شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌وڵه‌تی تڕا‌مپ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و وه‌زعیه‌تی ئۆپۆزسیونی ئێران به‌گشتی ، به وردی شرۆڤه‌ی ئه‌و باسانه‌ی کرد‌و رایگه‌یاند؛ که له ئێستاکه به هۆی په‌رش وبڵاوی ئۆپۆزسیونی ئێرانی و نه‌بوونی گوتارێکی هاوبه‌ش نه‌یانتوانیوه ببنه ئادره‌سێک بۆ ئێستا‌و ئاڵترناتیڤێک بۆ داهاتوو، گرفتی سه‌ره‌کیی هی خودی ئۆپۆزسیونه و چاره‌سه‌ری کێشه کوردستان و ئێران له تاران ده‌کرێ نه‌ک ته‌نیا پشتبه‌ستن به زلهێزه‌کان.
ناوبراو له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا به خستنه‌ڕووی دۆخی ئێستاکه‌ی ئێران و هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که‌و پرسی داعش و مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی کۆماری ئیسلامیی ئێران که له‌م دووانه به قازانجی خۆی که‌ڵکی وه‌رگرتوه‌و له سه‌ر کۆمه‌ڵێک گرفتی نێو خۆ سه‌رپۆشی داناوه، له‌و باره‌وه بۆ گوشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران، باشترین رێگه‌چاره‌ی له به‌رده‌م ئۆپۆزسیونی کۆماری ئیسلامی خوێندنه‌وه‌ی واقعبینانه‌ی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی تارانی له قه‌ڵه‌م دا و، به به‌راوه‌رد کردنی حیزبه‌کانی کوردستان له گه‌ڵ ئۆزسیونهکانی دیکه‌ی ئێرانی، کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی ئه‌رینی و پۆزتیڤی ڕێکخراوه کوردستانییه‌کانی باس کرد‌و هاوکات ره‌خنه‌ی له په‌رته‌وازیی و په‌رش وبڵاوی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرت و نه‌بوونی یه‌کریزی و ناکۆکیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردی به گه‌وره‌ترین نه‌خۆشی زانی و هه‌روه‌ها جموجۆڵه مه‌ده‌نییه‌کانی ناوخۆی وڵاتی به‌رزنرخاند.