پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی كارخانه‌ی دروستكردنی چه‌كوچۆڵی ئێران له وڵاتی سودان له‌لایه‌ن فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسراییل، ئێران له وڵاتی لوبنان كارخانه‌ی مووشهكسازیی دروست كردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “جه‌ریده”، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاندوه كه ئێران له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی لوبنان كارخانه‌ی چه‌كوچۆلسازیی دروست كردوه و ماوه‌ی 3 مانگه ئه‌و كارخانه‌یه‌ی به حیزبوڵای لوبنان ئه‌سپاردوه.
ئه‌و كارخانه‌یه توانانی به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌كانی مووشه‌ك به بوردی زیاتر له 500 كیلۆمیتر هه‌یه.
جگه له مووشه‌ك له‌و كارخانه‌یه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی هه‌یه و مووشه‌كی دژه تانك و هه‌روه‌ها به‌له‌مه توندڕه‌وه‌كان به‌رهه‌م دێنێ.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سپا پێداگریی كردۆته‌وه كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه به سه‌ركه‌وتوویی له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه تاقی كراونه‌ته‌وه. ئه‌و كارخانه‌یه به‌گشتی ماوه‌ی 3 مانگه به حیزبوڵای لوبنان سپێردراوه.
مووشه‌كی دژه تانك، موسه‌لسه‌ل، تۆپ، دژه هه‌وایی، خۆمپاره هاوێژ، هه‌موو جۆره‌كانی مووشه‌ك و گولله له‌و چه‌كانه‌ن كه له‌و كارخانه‌یه كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رهه‌م دێن و هه‌مووشی له سووریه تاقی كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و كارخانه‌یه له چه‌ند شوێنی ناڕوون له قووڵایی زیاتر له 50 میتریی زه‌ویدا دروست كراوه كه به چه‌ندین لایه‌ی بیتۆن و به شێوه‌ی تایبه‌ت دوور له چاوی فڕۆكه‌كانی ئیسراییل ده‌پارێزرێ. پێشتر حیزبۆڵای لوبنان چه‌كوچۆڵ له كارخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له سودانه‌وه بۆ ده‌هات له ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسراییل ته‌قێندرایه‌وه.
حه‌وتووی ڕابردوو، حوسێن دێهقان، وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه حیزبوڵای لوبنان به سه‌ركه‌وتووانه مووشه‌كی به‌رهه‌م هێنا و ده‌توانێ هه‌موو شوێنه‌كانی ئیسراییل بپێكێ.