لهلایهن کهسێکی شاری بیجاڕ تەرمی شاخەوانێک لە یەکێک لە کێوەکانی ئەو شارە دۆزرایهوه.
ڕۆژی هەینی، چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بیجاڕ تەرمی شاخەوانێکی کورد کە بە هۆی بەربوونەوە لە شاخی “نقارە کووت”ەوە گیانی لەدەست دابوو، دۆزییەوە.
بە وتەی شایتحاڵان، ئەو شاخەوانە کوردە لە کاتی سەرکەوتن بە سەر یەکێک لە شاخە بەرزەکانی شاری بیجاڕ، کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە هەڵکەوتووە، لە ڕەوەز بهردێکی ئەو شاخە بەربووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان لەو بارەوە، چەند بەڵگەنامە و هێندێک کەرەستەی شهخسیی، لە شوێنی ڕووداوەکە لهلایهن ئهو کهسانهوه دۆزراوهتهوه. بەپێی ئەو بەڵگانە شوناسی ئەو شاخەوانە بە ناوی”م.ق” تەمەن ٤٠ ساڵ ڕاگەیەنراوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو شاخەوانە کوردە، لەلای سەر و ملییەوە بە سەختی برینداربووە و هەتا ئێستا بە دروستی نەزانراوە کەی گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسه که بەرزایی چیای “نقارە کووت” میترە ٢٢١٠ و زاڵە بە سەر شاری بیجاردا.