لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵهی خەڵکی ئاوایی “تەختی زەنگی” سەر بە شاری کامیاران، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی هەینی، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ئاوایی”تەختی زەنگی” بە ناوی “شادمان ئیبراهیمی” کوڕی “محەممەد”، بە چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بهپێی ههواڵی سهرچاوه نێوخۆییهکان، شادمان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی داوەتە خۆکوژی.
دەستکورتی و بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار و کێشەی بنەماڵەیی لە ڕۆژههڵاتی کوردستان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو هاووڵاتییان ئەژمار دەکرێن.
بەپێی ئامارە ناڕهسمییەکان ساڵانە ٤ ههزار کهس له ئاستی ئێراندا هەوڵی خۆ کوژی دهدەن کە زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی ئەو خۆکوژییانە گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی لێ دەکەوێتەوە.
شایانی باسە هەر لە حەوتووی ڕابردوو ئەم سێیەمین حاڵەتی خۆ کوژییە کە لە شارەکانی کوردستان روویان داوە.