محه‌ممه‌دی مه‌لا كه‌ریم نوسه‌رو كه‌سایه‌تی دیاری كورد له‌ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و بڕیاره ئه‌مڕۆ به خاك بسپێردرێ.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم كه چه‌ندین ساڵ بوو به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی ماڵاوایی له ژیان كرد.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، كوڕی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه و ساڵی 1931زایینی له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌دایك بووه.
محه‌ممه‌دی مه‌لا كه‌ریم سه‌ره‌تای خوێندنی لای باوكی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس ده‌ستپێكردوه و ماوه‌ی دوو ساڵیش لای مه‌لای گونده‌كه‌یان خوێندنی ئایینی درێژه‌پێداوه.
پاش ئه‌وه‌ی هاتوونه‌ته شاری سلێمانی، محه‌ممه‌دی مه‌لا كه‌ریم لای باوكی درێژه‌ی به‌خوێندن داوه تا پله‌ی زانای ئایینی ته‌واو کردوه. به‌هۆی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری تێكه‌ڵبوونی به‌بواری سیاسی، زیندانیش کراوه.
محه‌ممه‌دی مه‌لا كه‌ریم، ساڵی 1951 یه‌كه‌مین كتێبی له‌بواری ڕه‌خنه‌دا به‌چاپ گه‌یاندوه، ته‌واوی ژیانی به‌نووسین و خویندنه‌وه بردۆته‌سه‌ر، به ده‌یان په‌رتوكی به‌نرخی له بواره‌كانی ئایینی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و شیعر و ئه‌ده‌بدا پێشكه‌ش به‌خوێنه‌رانی كورد و كتێبخانه‌كانی كوردستان كردوه.
هه‌روه‌ها خوالێخۆشبوو هاوشانی باوكی، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و شرۆڤه‌ی بۆ گه‌وره شاعیرانی كورد له‌وانه نالی، مه‌حوی، سالم، كوردی، وه‌فایی و چه‌ندین شاعیری دیكه‌ی كورد كردوه.
بێ گومان هۆگرانی ئەدەبی کوردی بە تایبەت لە بواری کلاسیک‌دا تێکۆشانی بە خزمەتی محەممەدی مەلاکەریم بە هۆی کۆکردنەوەو شیکردنەوەی شێعر‌و دەقە ئەدەبییەکان، بەرزدەنرخێنن و ئەگەرچی کاروانی وێژەو ئەدەبی کوردی خەمخۆرێکی گەورەی بە جەستە لەدەست داوە، بەڵام کەسانێک وەکوو محەممەدی مەلاکەریم لە ئاسمانی کتێبخانەی کوردی‌دا جێگەیان بەرز و هەتاییە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی‌دوایی ئه‌و ڕووناکبیر و که‌ڵه نووسه‌ره پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو و هه‌روەها کۆمەڵگەی ئەدەب‌دۆستان دەکاو، خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.