حیزبی سوسیالسیتی چەپی نوروێژ دووبارە سەرۆکی مافی مرۆڤی كوردستان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوێبل دیاری كرد.
بۆ چوارەمین جار، لە لایەن ئەو حیزبەوە چوارمحەممەد سدیق كەبوودوەند وەكوو بەربژێری وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل ٢٠١٧ لە وڵاتی نوروێژ دهستنیشان کرا.
ئەو هەڵبژرادنە بەپێی ڕەواڵی پێشكەشكردنی خەڵاتی ئاشتی نوبێل، لە لایەن حیزبی سوسیالیستی چەپی نوروێژ دەستنیشان كراوە.
خەڵاتی ئاشتی نۆبێل یەكێك لە شەش خەڵاتی نوبێل دەژمێردرێ كە لە لایەن ئالفرێد نۆبێل پیشەساز و داهێنری سوئیدی ئەو خەڵاتانە تەرخان كراوە.
ئەو خەڵاتە بۆ یەكەم جار لە ساڵی ١٩٠١ پێشكەش كراو و هەموو ساڵێ لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نووروێژ بەو كەسانە كە لە بوارە جۆرەجۆرەكانی هەوڵ دەدەن پێشكەش دەكرێ.
محەممەد سدیق كەبوودوەند، چالاكی مافی مرۆڤ و دامەزرێنەری ڕیكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان، پاش تێپەڕانی ٣٤ ڕۆژمانگرتن لە خواردن، ڕۆژی یەكشەممە ٢٣ جۆزەردانی ئەمساڵ بۆ ماوەی ٤ ڕۆژی هاتە مەرەخەسی.
لە یەك ساڵی ڕابردوودا، ناوبراو لانیكەم دوو جار لە لایەن دادستانی شاری تاران لەگەڵ ئازادی بێ ئەملاو ئەوەڵا ئەو چالاكە مافی مرۆڤە و ڕۆژنامەوانە زیندانییە دژایەتی كراوە.
محەممەد سدیق كەبوودوەند، چالاكی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، رۆژی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ دەستبەسەر و لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تاوانی “هەوڵدان دژی ئهمنییهتی نەتەوەیی” لە رێگەی دامەزراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانەوە بە ١٠ ساڵ زیندان و دواتریش بە تاوانی پروپاگهنده بە دژی ڕێژیم لە رێگەی پەیوەندی كردن بە رێكخراوە نێونەتەوەیییەكان و “كوفی عەننان” بە ١ ساڵ زیندان و بە گشتی بە ١١ ساڵ زیندان مەحكووم كرا و پاشان لە دادگای پێداچوونەوەدا ئەو حوكمە بۆ ١٠ ساڵ زیندان داشکێندرا.
بزاڤه مافخوازاییهكانی خهڵکی ئێران به گرووپه ئێتنیکهكانیشی لێ کهوتۆتهوه.