بۆ جارێكی دیكە، زیاتر لە ١٠٠ مامۆستای شاری سەقز لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێركردنی ئەم شارە كۆبوونەوە.
ئەم كۆبوونەوەیە لە كە لە حەوشەی ئیدارەی پەروەردەو فێركردن بەڕێوە چوو، بووە هۆی ئەوەی كە “محەممەد بروومەند” بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و فێركردنی سەقز لە ژوورەكەی بێتە دەرەوە و لە جێی ئەوەی كە وەڵامی داخوازییەكانی مامۆستاكان بداتەوە، داوای لە مامۆستایان كردووە كە بۆ بە دواداچوونی داواكارییە سێنفییەكانیان ڕەهەندی سیاسی بە خواستەكانیان نەدەن و نەهێڵن خەڵكی دیكە فیلمیان لێ هەڵبگرن.
ئەم كۆبوونەوەیە دوای ٢ كاتژمێر بێ ئاكام م و بە دەستی بەتاڵ و بێ هیچ هیوا و ئۆمیدێك كۆتایی پێهات.
ئەم كۆبوونەوانە بە بەردەوامی چەندین ساڵە درێژەی هەیە و هیچ ئاكام و دەستكەوتێكی نەبووە، بەڵام یەكێك لە مامۆستاكان ک نهیویست ناوی ئاشکرا بکرێ ڕایگەیاند كە زیاتر لە ١٠ ساڵە لەم كۆبوونەوانەدا بەشداری دەكەم و واز ناهێنم.
مامۆستایانی شاری سەقز چەندین ساڵە بە بەردەوامی بۆ بەدیهینانی سەرەتاییترین مافی ژیانیان كە بژێوی ژیان و داهاتوویەكی ڕوون بە دوای خانەنشین بوونیانە، كۆدەبنەوە بهڵام ئێستاشی لهگهڵ بێ هیچ دهسکهوتێکیان نهبووه.
بڕیارە ئەم كۆبوونەوانە بەردەوامی هەبێ و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە هیچ شارێك نەك تەنیا لە كوردستان، بەڵكوو لە ئێرانیشدا وەك مامۆستایانی سەقزی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بۆ بەدیهێنانی سەرەتاییترین مافەكانیان بەڕێوە نەبردووە. لەم پێناوەشدا هێندێک لە مامۆستایان تووشی تەنگ و چەڵەمە و كێشەی بانگكران لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەكان و ئیدارەی پەروەردە و فێركردنەوە بوونەتەوە .
ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینە بە بەردەوامی لە لایەن مامۆستایانی چالاكی سەقزەوە بەڕێوە دەچێ و بانگەوازێكیان بۆ بانگهێشتكردنی مامۆستایان بڵاوكردووەتەوە كە لەم بانگەوازەدا باس لەوە كراوە كە بە دوای ٣٠ ساڵ خزمەت بە هۆی كەمیی بوودجە تا سێ ساڵ مافی دەستخۆشانە و مووچه نادهن، ئهو مووچەیهش وەڵامدەری داخوازییەكانی بنەماڵەكەت نییە و ئیداراتی دیكە مافی ئەوەیان هەیە منداڵەكانیان لە شوێنی كاری باوكیان دابمەزرێنن، بەڵام منداڵی مامۆستاكان سەرەڕای ئەوەی كە خویندەواریشن و زانكۆشیان تەواو كردووە، هیچ داهاتوویەكیان نییە.