دایکان و ده‌سته‌خوشکانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دیموکراتی کوردستان له حهشهوی قه‌ڵای خۆڕاگریی، رێوره‌سمێکی تایبه‌ت به که‌له‌پوور و کلتووریی کورده‌وارییان به‌ڕێوه برد.
ئهورێورهسمه که له پاشنێوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ١٩ی ره‌شه‌مه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌شێکی به‌رچاو له بنه‌ماڵه‌کانی نیو بنکه‌کانی حیزب تێیدا به‌شدارو، هه‌تاکوو کاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌ڕۆی درێژه‌ی هه‌بوو.
ژنانی زه‌حمه‌تکێش و خه‌باتکاری دیموکرات، به هاوکاری و هاوشانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان له که‌شێکی پێشمه‌رگانه‌و، لیپاولیپ له هاوڕیه‌تیی، رێوره‌سمێکی ڕازاوه‌یان تایبه‌ت به که‌له‌پووری کورده‌واری که بریتی بوو؛له جلوبه‌رگ، لالایه، چێشت و خواردنی ناوچه جیاجیاکانی کوردستان، کاری ده‌سچنی نه‌خشین و چه‌ند تابلۆی هونه‌ری دیکه به‌ڕێوه‌برد.
سه‌ره‌تا ڕێوره‌سمه‌که له ژێر سێبه‌ری بهتهمهنهترین ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دیموکراتی کوردستان دایه ئه‌ستی ئیبراهیمی کرایه‌وه.
پاشان سکرتیری یه‌کیه‌تیی ژنانی دیموکراتی کوردستان خاتوو سۆهه‌یلا قادری وێڕای به‌خێرهاتن کردن له مێوانان، سه‌باره‌ت به‌و رێوره‌سمه کلتوورییه کورته‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد و گوتی؛ ژنان هه‌موو کات بۆ پاراستنی که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌کان زیاتر هه‌وڵیان داوه‌و، ژنانی کوردیش که‌له‌پوور وفه‌رهه‌نگی کورده‌وارییان به باشترین شێوه پاراستوه‌و، به درێژایی مێژوو تاکوو ئێستا، پارێزه‌ری به‌شێکی به‌رچاو له فه‌رهه‌نگ وکلتووریی گه‌له‌که‌مان بوون.
خاتوو سۆهه‌یلا قادری له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا وێڕای ئاماژه‌دان به رووداوه ناخۆشه‌کانی ئه‌م دواییانه وه‌کوو کرده‌وه‌ی تیرۆریستی یه‌لدا خوێناویی دیموکرات، باسی له وره و باوه‌ڕی نه‌به‌زیوی ژنان وپیاوانی دیموکرات کرد‌و، وتی: له به‌ره‌به‌ری هاتنی به‌هار، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م رێوره‌سمه شاد و ڕازاوه‌یه ، په‌یامێکه بۆ دوژمنان و نه‌یارانی گه‌ل و حیزب، که ئێمه له‌سه‌ر رێبازی مافخوازانه گه‌له‌که‌مان هه‌ر به‌رده‌وامین و به لێهاتوویی ئه‌و رێگه پیرۆزه درێژه ده‌ده‌ین.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئهورێورهسمهدا، دایه ئامینه‌ی ئه‌حمه‌دزاده به سۆزێکی دایکانه‌و، هه‌ڵقوڵاو له ناخی کۆنترین موسیقی مرۆڤه‌کان ، کۆپله‌یه‌ک ‘لایه‌لایه”ی پێشکه‌ش به هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه کرد، که له مێهرونازی دایکانی خۆیان دوورن و، به هیوای دوارۆژێکی گه‌شاوه له سه‌نگه‌ری خه‌باتدان ، سۆزی ئاسمانیی لایه‌لایه، که به‌شێکی به‌نرخه له ئه‌ده‌بی فۆلکلۆریکی کوردی ، شکۆیه‌کی جوانی به ڕێوره‌سمه‌که به‌خشی.
دواتر پێشمه‌رگه‌ی ده‌نگخۆش رێبوار حسێنی چه‌ند گورانیه‌کی پێشکه‌ش به مێوانان کرد.
پاشان سه‌روین فه‌تاحی کچه پێشمه‌رگه‌ی جواننووس، پارچه شێعرێکی خوێنده‌وه و
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و رێوره‌سمه‌دا، ژنان و کچانی بنکه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان به چێشت وخواردنی جۆراوجۆر ،به‌شداربووانیان مێوان کرد و پهزیراییان لێیان کرد.
دوای ماوه‌یه‌ک پشوودان، ژنان وپیاوانی پێشمه‌رگه، به هه‌ڵپه‌رکێی کوردی پێشوازییان له هاتنی ساڵی تازه‌و، جێژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز کرد.
په‌یامی ئه‌و رێوره‌سمه کلتوورییه ئه‌وه بوو که به ژن و پیاو، به بێ جیاوازی له‌سه‌نگه‌ری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا، تاگه‌یشتن به ئامانجه به‌نرخه‌کانمان هه‌ر به‌رده‌وامین و، ماڵی دڵمان به خۆشه‌ویستیی نیشتمانی دایک، ڕازاوه‌ته‌وه