بە بۆنەی ٨ی مارس، رۆژی نیونەتەوەیی ژنان، یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی “ئوسفؤلد”ی نۆڕوێژ، سیمیناریکی بۆ دوو چالاکی بواری ژنان پێکهێنا.
رۆژی چوارشەممە ٨ی مارس ٢٠١٧ی زایینی، لە شاری “رۆدە”ی پارێزگای “ئوسفۆڵد”، یەکیهتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان سیمینارێکی پێکهێنا. سەرەتا لە لایان خاتوو “نیان هەمزەیی”” بەڕێوەبەری سیمینارەکەوە بەخێرهاتنی بەشداران کرا و، هاوکات پیرۆزبایی ئەم رۆژەی لە هەموو ژنانی جیهان بە گشتی و ژنانی کوردستان ، بهتایبهتی ژنانی نێو سهنگهری خهبات کرد.
دواتر خاتوو “نازێ عەلیدوست” بەرپرسی کومیتە ناوچەی “ئۆسفۆڵد”ی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی کوردستان، باسێکی کورتی سەبارەت بەم رۆژە پێشکەش کرد.
لە یەکەم تەوەری سیمینارەکەدا، خاتوو “شکۆفە قادرسوری”، لەسەر دۆخی کار و دامەزرانی ژنانی خوێندەوار لە ئێران و کوردستاندا، لە روانگەیەکی خەسارناسانەوە ئاوڕێ لە کۆمەڵێک بابەت و دەرهاوێشتە دایەوە و هەڵوەستەی لەسەر کردن.
لە دووەم تەوەری سیمینارەکەدا، خاتوو “ئەوین رۆستەمی” بابەتێکی سەبارەت بە پەروەردە، سەرچاوەی ئازادی تاک، یەکسانی رەگەزی مێینە و نێرینەی هێنایەبەر باس و لهوبارهوه بۆ ئامادهبووان دوا.
پاشان له گفتۆگۆیهکی کراوهدا ، ئامادەبووان چالاکانە لە باسەکاندا بەشدارییان کرد و بە ورووژاندنی پرسیار و وڵام وەرگرتنەوە و لێکدانەوەکانی خۆیان، سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.