ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی، حیزبی سوسیال دیموکراتی ئاڵمان SPD، کۆبوونەوەیەکی بۆ کۆڕ و کۆمەڵە و ڕێکخراوە مەدەنییە کوردەکانی جێگیر لەو وڵاتە پێک هێنا. کۆبوونەکە لە بنکەی سەرەکی ئەو پارتە پێکهات و چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراوی کوردی تێیدا بەشدار بوو.
سەرەتا بەڕێز تۆرسیین شیڤا گۆمبیلThorsten Schäfer-Gümbel جێگری سەرۆکی حیزبی سۆسیال دێموکرات و بەرپرسی ئەو حیزبە لە پارلمانی هیسین ئامانجی کۆبۆنەوەکی روون کردەوە کە لە سێ خاڵ دا گونجێندرابوون و بریتی بوون لە: ١- هەلومەرجی ئێستای کوردستان بە گشتی لە هەموو بەشەکان ٢- دۆخی کوردانی دانیشتووی ئاڵمان و خالێکی دیکەی ئەو کۆبۆنەوە بۆ باس لە سەر ئەو پەنابەرانەی تەرخان کرابوو کە لە یک دوو سالی رابردوودا روویان لەو وڵاتە کردووە.
بەڕێزیان باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە هەوڵ و کۆششی حیزبی سۆسیال دیموکرات لە پارلەمان و دامودەزگا پەیوەندییدارەکانی ئاڵمان سەبارەت بە هاریکاری پێشمەرگە و گەیاندنی هاوکاری ڕاستەخۆی ئاڵمان بە هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕ دژی ڕیکخراوی تێرۆریستی داعش پێشکەش کرد
هاوکات پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ خەباتی رەوای کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دووپات کردەوە.
بە دوای ئەودا لایەنەکانی بەشدار لە کۆبونەوەیە دا هەریەکە و بە نۆبەی خۆی، لەسەر ئەو بابەتانە ڕاو بۆچوونی خویانیان دەربری، که زوربەیان لە سەر ئەو باوەرە بوون کە دەبێ پارتی سوسیال دیموکرات بە پێی ئەو سیاسەتەی کە لە کۆنەوە هەیبووە و لە سەر بناخەی ئازادی و سەرەبەستی تاک و نەتەوە بنیات نراوە، لە مافی چارەخۆنووسینی کورد داکۆکی بکات.
هاوڕێ سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، کە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی فەرههنگی و هونەری کوردی لەو کۆبوونەوەیە دا لە ئەستۆ بوو، سەرتا بە کورتی باسێکی لەسەر هەلومەرجی کورد لە ئیران کرد
ناوبراو بەرپرسایەتی بەشێکی زۆر لە کێشەو نەهامەتییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی خستە ئەستۆی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لهو بارهوه گوتی: بە هۆی دەستێوەردانە بەردەوامەکانی ڕژیمی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و هاوکات بەشداری ڕاستەوخۆی لە کێشەی وڵاتانی وەک سوریە و عیراق و یەمهن و چەند ولاتیکی دیکە، بوتە هۆی قووڵ بوونەوەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکان و ئاڵۆز بوونی زیاتر ناوچەکە
هاوکاری بێدرێغی ئێران بە ڕژیمە دیکتاتۆرەکانی وەک سووریە و تاقم و گرووپە تێرۆریستییەکانی وەک حیزبوڵا و حوسییەکانی یەمەن و بنیات نانی دەیان گرووپی وەک حەشدی شەعبی لە عێراق، وایکردووە کە ئاگری شەڕێکی ماڵوێرانکەر لەو وڵاتانە هەڵگیرسێ و ناچار بن ماڵ و ژیانی خۆیان بەجێ بهێڵێن و، ئاوارەی ئورووپا بەتایبەت ئالمان بن. ئەوە جگە لەوی کە لە یەک دوو ساڵی ڕابردوو دا زیاتر لە ۷۰۰۰ کەس لە دانیشتووانی ئیران بەهوی نەبوونی ئازادی و دێموکراسی و نەبوونی داهاتوویەکی روون و دەرفەتی ژیانیکی شەرافەتمندانە ناچار بوون ئەو وڵاتە جێبهێڵن و ئاوارەی ئاڵمان بوون، هەر بۆیە پێوێستە حکومەت و حیزبەکانی ئاڵمان، ئیران لەوە وشیار بکهنهوه ، کە دەبێ لە جیاتی شەڕ و ئاژاوەنانەوە باشتر وایە لە ئاوڕ لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران بداتەوە تا چی دیکە خەڵکی ئەو وڵاتە ناچار نەبن ژیانی خۆیان جێ بێڵن و ڕوو لە هەندەران بکە. لەو کۆبونەوهدا نوێنەری ۱۰ رێکخراوی مەدەنی و کلتووری کوردی چالاک لە ئاڵمان بەشدار بوون.