ژنانی ژینگەپارێزی نەوسوودی لە رۆژی جیهانیی ٨ی مارس، هەڵمەتی نەمام چاندیان لە سەر قەتپاڵ و بەرزاییەکانی دەوروبەری نەسوود بەڕێوەبرد.
بە پێی هەواڵی بڵاوکراو لە ماڵپەڕی ژینگەوان رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی مارس هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی ژنان، بەشێک لە ژنانی خەڵکی نەسوود بە چاندن وناشتنی نەمام لە ئەو شوێنانەی کە ئاگری تێبەردرابوون ، هەڵمەتی ژیانەوەی ژینگەیان بەڕێوە برد.
شایانی باسە ئەو هەڵمەتە بە مەبەستی بۆژاندنەوەی دارستانە سووتاوەکانی ئەو ناوچانە بەڕێوەچوو کە لە هاوێنی ئەمساڵدا بە هۆی ئاگرەو خەساری بەرچاویان وەبەرکەوت.