محه‌ممه‌دعه‌لی پوورموختار، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی قه‌زایی و حقووقیی مه‌جلیسی ئێران ڕایگه‌یاند كه داواكاریی بۆ وه‌رشكستی له كه‌متر له ٢ ساڵی ڕابردوو نزیك به سه‌تا ٧٠٠ به‌رزبۆته‌وه.
محه‌ممه‌دعه‌لی پوورموختاری له شه‌به‌كه‌ی 2ی تلویزیۆن ڕایگه‌یاند كه ده‌زگای قه‌زایی له‌و بواره‌دا بڕیاری داوه كه بارودۆخی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای وه‌رشكستی ده‌كه‌ن ده‌بێ ڕوون بكرێته‌وه.
پورموختاری وه‌رشكستی ساخته‌ییی به جۆرێك ده‌ورلێدانی قانون زانی و گوتی، به‌م شێوه‌یه‌ك له دانی ماڵیان و عه‌وارێزی قانوونی خۆ ده‌پارێزن.
عێزه‌توڵا یووسفیان مه‌لا، نوێنه‌ری مه‌جلیس و ئه‌ندامی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابووریش له‌م به‌رنامه‌یه‌دا له زمان عه‌باس جه‌عفه‌ریی ده‌وڵه‌ت ئابادی دادستانی تاران گوتی، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له‌و كاته‌ی كه فشار بۆسه‌ر بانكه‌كان هاتووه و بانكه‌كان قه‌رزی قورسیان كه‌وتۆته‌سه‌ر شان، داواكاریی وه‌رشكستی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه به‌ڵام دادستانی تاران و غوڵام‌حوسێن موحسێنی ئیژه‌یی، جێگری یه‌كه‌می ده‌زگای قه‌زایی گوتوویه كه ڕێژه‌ی وه‌رشكستی به ساخته‌كاری دابه‌زیوه.
حوسێن ئه‌فزه‌ل ئابادی، جێگری ده‌زگای قه‌زایی پێشووی ئیداره‌ی گشتیی كاروباری وه‌رشكستیش گوتی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه هۆكاری سه‌دی ٧٠٠ وه‌رشكستی داواكاره‌كان له ئاكامی قه‌یرانه‌كاندا بێ و هۆكاری سه‌ره‌كیشی بۆ قه‌یرانی ئابووری و گه‌مارۆكان ده‌گه‌ڕێته‌وه.