شان سپایسێر، وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕۆژی ڕابردوو له كاردانه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كانی كۆماری ئیسلامیی له پاپۆڕه‌كه‌ی ئەمریكا له ته‌نگه‌ی هورموز گوتی، سه‌رۆك تڕا‌مپ پێداگریی كردۆته‌وه كه هه‌وڵه ورووژێنه‌ره‌كانی ئێران بێ وه‌ڵام ناهێڵینه‌وه.
كاربه‌ده‌ستێكی ئەمریكا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتبووی، به‌له‌مه توندڕه‌وه‌كانی سپای پاسداران له ته‌نگه‌ی هورموز كه خۆیان له ٥٥٠ میتریی پاپۆرشیكی ئەمریكا نزیك كردبوویه‌وه، ئه‌و ناوگانه‌ی ئەمریكا ناچاربوو ڕێڕه‌وی خۆی بگۆڕێ و به‌ڵایه‌كی دیكه‌دا بڕوا.
هه‌روه‌ها ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی ئەمریكا گوتی: زۆرمان هه‌وڵدا له ڕێگه‌ی ڕاداره‌كانمانه‌وه پێوه‌ندییان پێوه بكه‌ین به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داینه‌وه و ئه‌وه‌ی به كارێكی مه‌ترسیدار زانی.
به‌پێی ڕاپۆرتی وێب سایتی كۆشكی سپی، پێشنیاری كردوه كه ده‌بێ له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكرێ و دوایین بڕیاریش له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌درێ.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستێكی سپای پاسداران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌وڵه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئەمریكایی به ناسیاسیانە زانی و گوتی: ئا‌مریكا به‌م جۆره كارانه‌ی ده‌بێ نرخی قورس ده‌دا.`
مێهدی هاشمی، فه‌رمانده‌یه‌كی ده‌ریایی سپای پاسداران له كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و دواییانه‌ی ئەمریكا گوتی: ئەمریكا خه‌ریكه هه‌ڵه‌ی قه‌ره‌بوونه‌كراوه ده‌كاو خەریکی چەواشەکارییە.
دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌ركۆماری ئەمریكا، له سه‌رده‌می بانگەشە بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماریی وڵاتی ئەمریکا چەندین جار، دەوڵەتی تارانی وریا كرددەوە كه هه‌ر به‌له‌مێكی توندڕه‌وی ئه‌و وڵاته له پاپۆڕه‌كانی ئەمریکا نزیک بێته‌وه، ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ین.