بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوچەی هەوشار، کچێکی دیکەی خەڵکی شاری تیکاب پەنای بۆ خۆکوژی برد.
دوێنی شەو کاتژمێر ١١ی شەو لە گەڕەکی “ناوباغ”ی شاری تیکابی ناوچەی هەوشار لە رێگای خۆ خنکاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو کچە کە تەنیا ١٠ ساڵی تەمەن بووە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە ، لە بنەماڵەیەکی کورد بووەو دایکی نەماوەو باوەژنی بووە.
ئەو کچە لە رێگای خۆهەڵواسین بە لوولەی گازەوە بە لەچکەکەی خۆی خنکاندوە.
خۆ کوشتنی ئەو کیژۆڵەیە لە کاتێک دایە کە میدیاکان بە یاد کردن لە رۆژی جیهانی ژن واتە ٨ی مارس سەرقاڵ بووون، کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانی لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکانن لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان