بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بانە کەسێک بەناوی نەبی مەجیدیان ناسراو بە نەبی سنەیی، نیشتەجێی شاری بانە شەوی رابردوو لە بەر دەرگای ماڵی خۆی تەقەی لێکرا.
شەوی١٧ لە سەر ١٨ی رەشەمە لە لایەن چەند کەسی نەناسراو ، تەقە لە بەکرێگیراوێکی چەکداری رێژیم دەکرێ و لە ئاکامدا گیانی لێی دەستێندرێ.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس ولایەنێک کوشتنی ئەو بەکرێگیراوەی وەئەستۆ نەگرتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ناوبراو چەکداری رێژیم بووەو لە راوودوونان وگرتنی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکوردییەکان لە ناوچەی بانە دەستی باڵای هەبووە.