ڕاپۆرتی تایبه‌تی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ئێران، وێڕای پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران تۆڵه له بنه‌ماڵه‌ی حیزب و ڕێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ستێنێته‌وه، گوتی: زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران، هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ پاراستن و فشارنه‌هێنانی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان نا‌وێرن ڕه‌خنه له كۆماری ئیسلامی بگرن و له نێوخۆ تۆڵه له بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، عاسمه جه‌هانگیر له ڕاپۆرتی ٤٠ لاپه‌ڕه‌یی خۆیدا له ٣٤مین خولی شووڕای مافی مرۆڤ كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له ژنێڤه ڕایگه‌یاند كه بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران زۆر له جاران خراپتره.
له‌و ڕاپۆرته‌دا سه‌باره‌ت به ئێران هاتووه كه به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی نێوخۆی ئێران بارودۆخی مافی مرۆڤ نه‌ته‌نیا به‌ره‌و باشی نه‌ڕۆیشتووه به‌ڵكوو زۆر له جاران خراپتر بووه.
جگه له‌وانه‌ش ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ده‌زگای قه‌زایی، پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ده‌سبه‌سه‌ركرانی بێسه‌ره‌وبه‌ره زۆر نیگه‌رانه.
عاسمە جه‌هانگیر پێداگریی كرده‌وه كه مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له ئێران پێشێل ده‌كرێ و فشار بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامانی چالاکی ئۆپۆزیسیۆن دێنن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جگه له عاسمه جه‌هانگیر، ئانتۆنیو گوترێش، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتیكی سه‌باره‌ت به بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران ئاماده‌كردبوو.
ئه‌و ڕاپۆرتانه له حاڵێكدا بڵاوكرایه‌وه كه وڵاتی سوئێد ڕایگه‌یاند كه به‌و زووانه بڕیارنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی مه‌ئمورییه‌تی ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران كه ڕۆژی هه‌ینیی داهاتوودا، ده‌خاته ده‌نگدان و داوای له هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه كرد كه به‌شدار بن.
باڵوێزی سوئێد له ڕاێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: ئه‌و بڕیارنامه‌یه و درێژكردنه‌وه‌ی مه‌ئموورییه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه بۆ ئێران، بە مەبەستی چاودێریكردنی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌یه.