سامان نه‌سیم، ئه‌و منداڵه‌ی كه حوكمی ئێعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ئێستا له زیندانی ورمێ دایه، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش پێیان ڕاگه‌یاندبوو له‌وانه‌یه به‌م زووانە حوكمه‌كه‌ت جێبه‌جێ بكرێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش دووباره له‌لایه‌ن پزیشكی قانوونییه‌وه پشكنێنی بۆ كرا‌و و ، دوكتور ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ناوبراو له كاتی تووشبوونی به تاوانه‌كه‌ی مێرمنداڵ بووه و، له بواری عه‌قڵییه‌وه کامڵ نه‌بووه و ته‌نانه‌ت بۆ قازیی په‌روه‌نده‌كه‌شی نێردراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش سامان نه‌سیم به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام دیسان بۆ پشكنینی پزیشكی قانوونی نێردرا و پزیشك سه‌لماندوویه كه ناوبراو پێداگربووه له كاتی تاوانه‌كه‌یدا ته‌مه‌نی له خوارووی ١٨ ساڵ بووه و ئاكامی پشكنینه‌كه‌شی بۆ خستوەتە سەر په‌روه‌نده‌ی نه‌سیم و ئێستا بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری چاوه‌ڕوانی پێداچوونه‌وه به حوكمی ئێعدامی ئه‌و مێرمنداڵه‌دان.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی داوای جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
سامان نه‌سیم له دایكبووی ساڵی 1372 و له ساڵی 1392 له حاڵێكدا ده‌سبه‌سه‌ركرا كه ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو كه له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا و ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.