هاوکات لەگەڵ جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ٣ زیندانیی کورد، مەترسیی ئیعدامکرانی ٤ بهندکراوی دیکەی کورد لە ئارادایە.
کاربهدهستانی قهزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران به شانازییهوه، بە چوونە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، بەشدارییان لە جێبەجێبوونی ئێعدامی ٢ هاووڵاتیی کورد کرد.
ناسنامەی ئەو زیندانییانە؛ یووسف عەلیزادە خەڵکی خۆی و ڕەمەزان سەبزی خەڵکی ماکۆ ڕاگەیەندرا.
ناوبراوان لە ٤ ساڵی ڕابردووەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە زینداندان و ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ساڵۆنی ٣ی گرتووخانەی “دەریا” دا ڕاگیراون.
یووسف عەلیزادە لەکاتی جێبەجێبوونی حوکمەکەیدا زیاتر لە ٦٥ ساڵ تەمەنی بووە.
لەلایەکی دیکەشەوە، سەرەتای ئەم حەوتوویە زیندانییەکی کورد بە ناوی “بەهەمەن فەریدی” خاوهنی ژن و منداڵ و خەڵکی سنە، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری هەمەدان لەسێدارە دراوە.
هەروەها لە گرتووخانەکانی کرماشان و ورمێ لانیکەم ٤ هاووڵاتیی دیکەی کورد بە نێونجی تەمەنی کەمتر لە ٤٠ ساڵان، مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
ئەو چوار زیندانییە لەلایەن دەزگای قهزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەریان دراوەتەپاڵ.
لەسەرەتای مانگی ڕەشەمەوە تاکوو ئێستا، بەلانیکەمەوە ١٣ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانە جیاجیاکانی ئێران سزای لەسێدارەدانیان لەسەر جێبەجێ کراوە.
له حاڵێکدا کاربهدهستانی قهزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران خهڵکی وڵاتهکهیان به بیانووی جۆراوجۆر ئێعدام دهکهن که گەڵاڵەی دەوڵەتیی کەمکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی تاوانبارانی ماددەی هۆشبەر لە مەجلیسی ئیسلامی لە ئارادایە.