له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی شورای گفتوگۆی نێوان ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، عه‌لی ڕه‌بیعی سه‌باره‌ت به منداڵانی كار گوتی، ساڵانه‌٣ هه‌زار منداڵ به منداڵانی كار زیاد ده‌بێ. له جیاتی چاره‌سه‌ریی ئه‌و كێشه‌یه باسی له ڕێكخستن و سازماندانی منداڵانی ده‌كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، كۆبوونه‌وه‌ی شورای گفتوگۆی نێوان ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت به به‌شداریی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری ئابووری و دارایی، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئێران، چالاكانی ئابووری و كار‌و كاسبی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووری و پیشه‌سازی و سامانه‌كانی مه‌جلیس به خانه‌خوێیی وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و خۆشبژیویی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو كه باس له زۆر ته‌وه‌ری ئابووری و چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان كرا و هه‌موویان بۆ قه‌یرانی ئابووریی جیهان گه‌ڕانده‌وه و به‌ڵام وه‌زیری ته‌عاون، كار و خۆشبژیویی كۆمه‌ڵایه‌تی گوتی، به‌داخه‌وه ساڵانه 3 هه‌زار منداڵ به منداڵانی كاره‌وه زیاد ده‌بێ و، داوای كرد كه پێش به كاركردنی منداڵان بگیردرێ به‌ڵام به‌رپرسانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له جیاتی ئه‌وه‌ی كه پێش به دیارده‌ی كاركردنی منداڵان بگرێ، داوای له وه‌زاره‌تی كار كرد كه كاریان بۆ بدۆزێته‌وه.