وابڕیارە سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ٩ی مانگی مارس، کۆنفڕانسی٢٠١٧ی کۆمیتەی مەدیتەرانەی یەکیەتیی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست لەژێر نێوی “رێگاچارەی ئاشتی” لەوەڵاتی قێبرێس بە بەشداری رێبەرانی لاوان لە ناوچەی مەدیتەرانە و رێکخراوەکانی ئەندام لەو کۆمیتەیە دەست بەکارەکانی بکات.
لەم کۆنفڕانسەدا شاندێکی پایەبەرزی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی رێکخراو لەسەر بانگهێشتی فەرمی سرتاریەتی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ بەشدارن.
وەک لە ئەجێندای کاری کۆنفڕانس ئاماژەی پێکراوە لەم کۆنفڕانسەدا هەوڵ بۆ هاوکاری زیاتری لایەنەکانی لاوان لەو ناچەدا دەدرێت و دەرفەتێکە کە تێیدا لاوانی وڵاتانی دیکە بیر و بۆچوونەکانی خۆیان لەسەر روودا و پێشهاتە سیاسیەکان بخەنە روو و بە شێوەی راشکاو بیر و بۆچونەکان بەحسیان لەسەر بکرێت بۆ گەیشتن بە پلاتفۆرمێکی لۆژیکی سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوچە و ئاڵوگۆڕە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان .
ئاڵووگۆڕەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دۆخی کورد بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی لەو مژارانەن کە شاندی یەکیەتیی لاوان داوایان کردوە بخرینە دەستوری کاری کۆنفڕانس.
لە رۆژانی داهاتوودا لەم بارەوە زانیاری زیاترتان پێشکەش دەکەین.