قازی نوڕوڵڵا عەزیز محەممەدی کە تا ئێستا سزای ئیعدامی بەسەر زیاتر لە ٤٥٠٠ کەسدا سەپاندوە، دەڵێ: ” سزای مەرگ و لەداردان بە بڕیارێکی گونجاو نازانم.”
ئەو دەڵێ سزای ئێعدام ناتوانێ گرێ‌پوچکەی کێشەکانی کۆمەڵگا بکاتەوە.
نوڕوڵڵا عەزیز محەممەدی دەڵێ لە رووی ناچاریەوە سزای مەرگ و سێدارەی بەسەر ئەو هەزاران کەسەدا سەپاندوە، بەڵام ئێستا پێی وایە کە باشترین کار پێش‌گرتن بە تاوانەکانە، کارێک کە لە ئێران کەس بە گرینگی نازانێ.
قازی نوڕوڵڵا عەزیز محەممەدی بە ئاماژە بە قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان دەڵێ هەژاری و بێ‌کاری و گرانی سەرچاوەی زۆر لە تاوانە کۆمەڵایەتییەکانن، بۆیە هەنگاوی یەکەم بۆ نەهیشتنی تاوان چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکانە.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، رۆژانه به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی 3 كه‌س له ئێران ئێعدام ده‌کرێن. بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئامانج لەبەڕێوەبردنی حوكمی ئێعدام دەگەڕێننەوە بۆ بنەبڕكردنی تاوان لە كۆمەڵگاو گەڕاندنەوەی بایەخ وبەها كۆمەڵایەتی و ئایینییە بزربوو و کاڵبووه‌کان، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەو وڵاتە لە رووی جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامەوە به پێی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی پلەی یه‌که‌می لە دنیادا هەیە، ئەو شاڵاوە لە ئیعدامكردنانە نه‌ک نەیتوانیوە رێژەی تاوان و جینایەت لەو كۆمەڵگایەدا كەم بكاتەوە، به‌ڵکوو به پێی ئیعترافی کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی رێژیم و به پێی ئامار و زانیارییه‌کان، رێژه‌ی تاوان و تاوانکاری له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی کۆماری ئیسلامی دا به تایبه‌ت له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا چه‌ند قات له چاو پێشوو زیادی کردوه.