بەپێی هەواڵێک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، کیژۆڵەیەکی قوتابی پۆلی سێیەمی سەرەتایی بەناوی “نارین”عەزیزی کچی کامیل خەڵکی گوندی “کڕئاوا”ی سەربە شاری سەوڵاوا نزیک بەدوو مانگە بەهۆی تەمبێی جەستەیی مامۆستاکەی تووشی خۆێن بەربوونی لووت بووە، کە پاش تێپەڕینی ۵۰ ڕۆژ هێشتاکە لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
بەکوتەی باوکی ئەم قوتابییە، مامۆستاکەی بەلێدان وزللە، بەبێ سەرنجدان بە خوێن لەبەرچوون و نەگواستنەوەی بۆنەخۆشخانە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، بوو بەهۆی گرێ کردنی خوێن لە گەدەی کەلەڕێی پشکنینی “ئاندوسکۆپی” دۆزرایەوە.
بەپێی قسەی کارناسانی بواری پەروەردە، لە دوای بنەماڵە، قوتابخانەکان گرینگترین کۆمەڵگەی منداڵانە کە تێیدا کەسایەتییان شکڵ دەگرێ و هەربۆیە هەرچەشنە تەمبێی جەستەیی خەسار لە کەسایەتییان دەداو ، هۆکارێکە بۆ هەڵاتن لە قوتابخانەو وازهێنان لە درێژەدان بە خوێندن.
ساڵانە لە قوتابخانەکانی ئێران چەندین نموونەی هاوشێوە تۆمار دەکرێ و رێژی تەمبێی جەستەیی قوتابیان لە خوێندگەو قوتابخانەکانی ناوچە پەرواێز خراوەو هەژارکەوتووەکان زیاترە و گرینگی نەدان بە سیستمی نوێی ڕاهێنان و نزمبوونی ئاستی زانیاریی بەشێک لە مامۆستایان هۆکاری سەرەکیی دیارەی تەمبێی جەستەیی قوتابیانن.
ئەمرۆکە سیستمی نوێی پەروەردە و ڕاهێنان لە دنیادا جێگیر بووەو رێگە بەهیچ چەشنە ئازارو لێدانی جەستەیی نادا.