بههۆی تەقەی ڕاستهوخۆی هێزە ئینتزامییەکان لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد، لە شاری سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکە برینداربوو.
سەر لە ئێوارەی ١٥ی ڕەشەمە، لە پشت گوندی بێتوش سەربە شاری سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکهی کورد بە ناوی”بەهمن تەوفیقی” کوڕی کەماڵ، به تهقهی ڕاستهوخۆی هێزهکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کۆڵبەر کوردە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و برینداره و گوللەیەک بەر زگی کەوتووە.
شایانی باسه ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت نەشتەرگەری بۆ کراوە و له بواری تەندروستییهوه باش نییه.
له ماوەی ١٦ ڕۆژی ڕابردوودا ٨ کۆڵبەر بە هۆی سەرما و تەقەی هێزەکانی حکوومەتی کوژراو بریندرا بوون.