محه‌ممه‌دعه‌لی شه‌هیدی، سه‌رۆكی بنیادی شه‌هیدی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا 2 هه‌زار و ١٠٠ كه‌س له پارێزه‌رانی حه‌ره‌م كوژراون.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، چه‌مكی “شه‌هیدانی پاریزه‌رانی حه‌ره‌م” بۆ هێزه نیزامییه‌كانی ئێران، ئه‌فغانستان و پاكستان به‌كار دێنێ كه له وڵاتانی سووریه و عێراق ده‌كوژرێن. ئه‌و هێزانه هه‌موو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕێبه‌ری و پشتیوانی ده‌كرێن.
سه‌رۆكی بنیادی شه‌هید وێڕای ئاماژه‌ی به كوژرانی ٢ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س له پارێزه‌رانی حه‌ره‌م، به‌لام نه‌یگوت كه چه‌ند كه‌سیان ئێرانین یان سه‌ربه وڵاتانی ئه‌فغانستان و پاكستانن.
میلیشیا چه‌كداره‌كانی ئه‌فغان كه له‌لایه‌ن سپای قودسه‌وه له ژێر ناوی له‌شكری “فاطمیون” و میلیشیا چه‌كداره‌كانی پاكستانیش له ژێر ناوی “زینبیون” ده‌ست له شه‌ڕی نێوخۆیی دوو وڵاتی سووریه و عێراق وه‌رده‌ده‌ن.